تەڤگەری ئازادی-کەرکوک: هۆکاری هێرشەکانی داعش کەمتەرخەمی هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی پێشمەرگەیە

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان لەشاری کەرکوک، ئیدانەی هێرشەکانی داعشی کرد و هەردوو هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکانی لەئاستی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان بە کەمتەرخەم ناوبرد.

عومەر حاجی حوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان بەناوی تەڤگەرەوە بەیاننامەیەکی خوێندەوە کە تیایدا هاتبوو: “وەك لای هەمووان ئاشكرایە چەتەكانی داعش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێرشیان بۆسەر گوندەكانی سنوری كەركوك و گەرمیان دەست پێكردووەتەوە.

 لە ئەنجامیشدا چەندین پێشمەرگەو هاولاتی بێتاوان شەهید و بریندار بوون و بووە هۆی چۆڵكردنی چەندین گوندی سنورەكە، ئامانجی سەرەكی ئەم هێرشانەی داعش بۆ داگیركردن و دیاری كردنی سنورێكە، تاوەكو لەوێوە جارێكی تر خۆی بسەلمێنتەوە و ببێتەوە هەڕەشە بۆسەر كوردستان.

 هۆكاری زیاد بوونی ئەو هێرشانەش بوونی بۆشاییەكی ئەمنی گەورەیە لەو ناوچانە، كە چەندین ساڵە دەرفەتی خۆڕێكخستنەوەی بۆ داعش ڕەخساندووە و كەمتەرخەمی هەر دوو هێزی پێشمەرگەو هێزە عێراقێكان كە نەیانتوانیەوە داعش لەو سنورانە ڕیشەكێش بكەن  یاخود نەیانتوانیوە پێكەوە هێزێكی هاوبەش لە هەردوولاو خەڵكی سنورەكە دروست بكەن بۆ پارێزگاری لە گیانی هاوڵاتیانی بیتاوان و گوند نشینەكانی ئەو سنورە  ئەمەش شكستی هەردوو هێزە و بۆ دا پۆشینی ئەو شكستەش هەرلایەنەو پاساواێك دەهێنیتەوە كە هیچ جێگەی بڕوا نییە.

  ئێمە وەكو تەڤگەری ئازادیی پێمانوایە ئەگەر ئیرادەی دروستكردنی هێزی هاوبەش و بەرانگار بوونەوەی ئەو گروپە تیرۆرستیە هەبێت ئەوە لەناوبردنیان ئاسانە ئەویش بەبێ مەرامی سیاسی حزبی و هەرێمی دروست دەبێت، تاوەكو داعش لە ڕیشەوە ڕیشەكێش نەكرێت هەمیشە مەترسییە بۆسەر خەڵك و كارتێكی فشار و سیاسی هەرێمیشە دژ بەگەلی كورد لەهەر كاتیكدا بیانەوێت بۆ لە ناو بردن و گۆرینی دیمۆگرافیاو جوگرافیای كوردستان بەكاری دێنن.

بۆیە داواكارین لەسەرجەم هێزو لایەنەكان هێزەكانیان یەكبخەنەوە بۆ. ریشە كێش كردن و لە ناوبردنی  داعش و پاراستنی گیانی خەڵك و گوندشینانی بێتاوان.”

هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا عومەری حاجی حوسێن، دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ناوچەی شەنگال و شەهید کردنی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال، وتی: ” بێجگە لەو هێرشانەی کە داعش ئەنجامی دەدات لەناوچەکدا، تورکیاش بەهەمان شێوەیە هێرش دەکاتە سەر هاووڵاتیانی سڤیل لە شەنگال، کە لەدواین هێرشی تورکیادا بە ئامانج کردنی فەرماندەیەکی یەبەشە بوو کە خۆی و منداڵەکانی کرانە ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، تەواوی ئەو کارەساتانەی لەناوچەکە روو دەدات هۆکاری بێ هەڵوێستی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق.”

لەکۆتایدا ئەو ئەندام ئەنجومەنی تەڤگەری ئازدی بەناوی تەڤگەرەکەوە وتی: ” ئێمە وەکو تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان سەری رێزو نەوازش دادەنوێنین لەبەرامبەر تەواوی شەهیدان، و داوا لە تەواوی گەلی عێراق دەکەین کە یەکریزبن لەبەرامبەر ئەم هێرشانە، چونکە تاکە رێگە بۆ ڕێگری کردن لە کاری تیرۆرستی، یەکریزی و دروستکردنی هێزێکی هاوبەشە بۆ پاراستنی تەواوی موڵک و ماڵی هاووڵاتیانی ناوچەکە بەبێ جیاوازی.”

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *