ڕژاک داوای یەکڕیزی لە ژنان دەکات

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان ٨ی مارەسەوە، بە دەستپێشخەری ڕژاک و بە بەشداری ڕێكخراوەكانی ژنان و ژنانی هەر چوار بەشی كوردستان، ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٨/٣/٢٠٢٣ بەدەستپێشخەری ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان(ڕژاک) لەشەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانیەوە بە وتنەوەی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” و “ژن ژیانە مەیکوژە”، بە بەرزکردنەوەی وێنەی شەهیدانی پێشەنگی ژن و ئاڵای ڕژاک بەرەو پارکی ئازادیی شارەکە ڕێیانپێوا، لە ناو پارکی ئازادییدا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسییان ئەنجامدا.

سوهام مەحمود، لە کۆنگرە ڕۆژنامەنوسییەکەدا،  بەیاننامەی ڕێکخراوی ڕژاکی خوێندەوە و تیایدا ئەوە هاتبوو: لە کەسایەتی ژندا تەواوی مرۆڤایەتی ستەمی لێدەکرێت، لەڕۆژئاوای کوردستان وێڕای هێرش و توندوتیژی و ستەم و داگیرکاریی، هێشتا بە پێشەنگایەتی ژنان بەرخۆدان بەردەوامە و سیستمێکی بێوێنە لە جیهاندا پێشدەخرێت، کە سیستمێکی خۆبەڕێوەبەری دیموکراسییە بەبێ جیاوازی بۆ هەموو نەتەوەکان و پێکهاتە جیاوازەکان، ئەو ئەزمونەش بۆ باسووری کوردستان زۆر گرنگە کە ژنان تێیدا لە بواری دیپلۆماسی و سیاسی و سەربازی و حکومڕانییەوە ڕۆڵیان هەبێت، بەڵام دەسەڵات هیچ کات ئەوەی ناوێت دەیەوێت هەمیشە ژن لەژێر دەستی ئەقڵییەتی نیر سالاری بێت و نەبێتە پێشەنگ.

ئاماژەی بەوەشکرد: بۆ ئەوەی بتوانین خۆمان بین و ڕۆڵمان هەبێت پێویستمان بە نزیک بوونەوە لە یەکتر و یەکڕیزی ژنان هەیە، لەم ڕۆژەدا بانگ لە هەموو ژنان دەکەین، بۆ خۆبوون کە خۆمان بین بتوانین ژنان ڕزگاربکەین کە بە کاڵابوون و کۆمەڵکوژی و دەستدرێژی و هەموو جۆرە توندوتیژییەک.

هەروەها چێکی بکە

‘بە حەوت ژن دەستمان پێکرد، ئێستا بووین بە هەزاران’

ئەندامی ئەنجومەنی کانتۆنی حەسەکە سوڵتان محمەد ئیزۆ وتی: “بە حەوت ژن دەستمان پێکرد، لە ئێستادا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *