کوردێکی باکوری کوردستان ئەم شەو لە لایەن دوو کەسەوە هەوڵی تیرۆکردنی دەدرێت و بە سەختی بریندار دەبێت.
ئەمشەو١٧/٥/٢٠٢٢لە گەرەکی بەختیاری(جادەی پۆزەکە) لە شاری سلێمانی تەقە لە کوردێکی باکور دەکرێت، بە ناوی محمد زەکی چەلەبی و خاوەنی ڕیستۆرانی دەنیز. درایە بەر دەستدێژی گولە. لە ئێستاشدا لە نەخۆشخانەیە و نەشتەرگەری بۆ کراوە، شایەنی باسە دوای تێپەربوونی ١١کاتژمێر بەسەر ڕووداوەکەدا تا ئێشتا تەقەکەرەکان دەستگیرنەکراون.
س-ع