چالاکوانێکی مافی مرۆڤ لە ئێران شیرین عیبادی کە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە لە ساڵی ٢٠٠٣ئاماژەی بەوەداوە: گیان لە دەستدانی ژینا ئەمینی لەکاتی دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسەوە، پرۆسەیەکی شۆڕشگێڕانەی نەگەڕاوەی لێکەوتەوە کە دەبێتە هۆی ڕووخانی ڕژێم.
ئەو چالاکوانە ڕاشیگەیاند: پڕۆسەی شۆڕش وەک شەمەندەفەرێک وایە تا دەگاتە شوێنی کۆتایی خۆی ناوستێت.
عیبادیی ژنە چالاکوانی ئێرانی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، بەکارهێنانی توندوتیژی و کوشتار لەلایەن دەوڵەتەوە تووڕەیی ئێرانییە ئاساییەکان لە دژی کەسایەتیە ئاینییەکان قووڵتر دەکاتەوە، چونکە داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکراوە.
باسی لەوەشکردووە: ناڕەزایەتییەکان شێوەی جیاوازیان وەرگرت، بەڵام کۆتایی نەهات، پێویستە وڵاتان هەنگاوی کردەیی وەک کشانەوەی باڵیۆزەکانیان لە تاران و کەمکردنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکانیان لەگەڵ ئێراندا بنێن، ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە لە هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئیدارەی ئێستا بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیشەوە دووربکەونەوە.
س_ع