پارتی رێگریی لە پەرلەمانتارێک کرد بێتە سلێمانی

لە فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی هەولێر، هێزە ئەمنییەکانی پارتی رێگریی لە پەرلەمانتارێکی هەدەپە کرد و نەیان هێشت بچێتەدەرەوەی فڕۆکەخانە، هەتا بۆ ئەوەی لە سلێمانی بەشداریی کەرنەڤاڵی پشتگیریی پارتی چەپی سەوز نەکات.

لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پارتیی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رێگریی لە (حەسەن ئۆزگونێش) ئەندام پەرلەمانی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) لەگەڵ گەیشتنی بە فڕۆکە خانەکە رێگریی لێکرا بچێتە دەرەوە.

هەرووەها لە ماوەی رابردودا ناهیدە ئارمیش نوێنەرایەتی هەدەپە ئەوەی راگەیاندبوو، پەرلەمانتاری هەدەپە حەسەن ئوزگونێش لە شاری شەرناخ لە ڕێگای فڕۆکەخانەی هەولێرەوە هاتۆتە هەێمی کوردستان، بەڵام هێزەکانی فڕۆکەخانە ناهێڵن بەچێتە دەرەوەی فڕۆکەخانەکە.

ئاماژەی بەوەشکردبوو، ئەوەی بەرامبەر بەم پەرلەمانتارەی هەدەپە دەکرێت نایاساییە، چونکە ئەمە راست نییە کە حکومەتی عێراق ناوی بلۆک کردبێت، بەهۆی ڕێگەنەدان لە فڕۆکەخانەی هەولێر.

بڕیاربوو حەسەن ئوزگونێش، پەرلەمانتاری هەدەپە و نوێنەری شرناخ ئەمڕۆ دوشەممە سەردانی سلێمانی بکات، بەمەبەستی بەشدارییکردن لە مەراسیمی پاڵپشتی پارتی سەوز.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …