یەک: سبەی دوو شەممە، ٤ی۱٠ی۲٠۲۱، کاتژمێر ۱٠ بۆ ۱۲ی سەرلەبەیانی، لە بەردەم دادگای شاروشارۆچکەکان چالاکی مەدەنی، بۆ پشتگیری لەزیندانیانی بادینان
بەڕێوەدەچێت.
(بەردەم دادگای سلێمانی )
دوو: لە هەمو شاروشارۆچکەکان یەک وتاری هاوبەش دەخوێنرێتەوە.
سێ: رێگا نادرێت چالاکیەکان بکرێنە شوێنێک بۆ کەمپینی هەڵبژاردن، یان بۆ مەبەستی تر بقۆزرێنەوە.
چوار: داوا لە هەمو چین و توێژەکان، بە تایبەت فەرمانبەران و مامۆستایان دەکەین، ئامادەییەکی بەرفراوانیان هەبێت، دەخوازین لە پێناو پیشاندانی یەک دەنگی نیشتیمانی و بەرگری لە ئازادبونی رۆڵەکانی خۆتان، دەوامی فەرمیتان بگوازنەوە بۆ شوێنی چالاکیەکان.
پێنج: لێرەدا، دەمانەوێ راستیەکی تاڵ بڵێین کە: نوێنەری چەند وڵات و لایەنێکی نێودەوڵەتی لە هەندێک کۆبونەوەی تایبەتدا بە راشکاوی ئەوەیان راگەیاندووە، کە ناکرێت خەڵکی خۆتان لە ئاستی کەیسی زیندانیان بێدەنگبن، کەچی داوای هاوکاری لە ئێمە بکەن!
شەش: بە پێی ڕەوتی دادگایی زیندانیان، لە چالاکی جۆراوجۆر بەردەوام دەبین.
تێبینی: لە بەشێک لەوڵاتان هەمان چالاکی بەڕێوەدەچێت و داواکارین لە رەوەندی کوردی بەشداری بەرفراوان بکەن.
کەمپینی هاودەنگی لەگەڵ زیندانیانی بادینان، لە ناوخۆ و رەوەندی کوردی.
۳ـ۱٠ـ۲٠۲۱