ساڵیادی شەهید ڤیان جاف بەرز ڕاگیرا

 

 

بە مەراسیمێکی جەماوەریی ١٧ەمین ساڵیادی شەهید ڤیان جاف، لە شاری سلێمانی  بەڕێووەچوو، لە یادەکەدا پێداگریی لەسەر پەیامی  شەهید ڤیان کرایەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢/٢/٢٠٢٣ لە هۆڵی تەوار – شاری سلێمانی  ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک مەراسیمێکی بۆ بەرز ڕاگرتنی ١٧ەمین ساڵیادی چالاکییە گیانبازییەکەی شەهیدی سەرکردە ڤیان جاف بەڕێوەبرد.

سەرەتای یادەکە بە خولەکێک ڕاوەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد و لەلایەن کەسوکاری شەهیدانەوە مۆم داگیرسێنرا، پاشان سینەفزیۆنێک لەبارەی ژیانی لەیلا والی حسێن ناسراو، بە ڤیان جاف پێشکەشکرا و باس لە خەبات و تێکۆشانی شەهید ڤیان کرا.

تارا حسێن، هاوسەرۆکی تەڤتگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان وتارێکی پێشکەشکرد  و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد: هەڤاڵ ڤیان بە تەمەن زۆر گەنج بوو، بە فکر مرۆڤێکی گەردونی بوو، وەکو لە پەیامەکانی دەبینین، سەرۆکەکەی وەکو ژیان دەبینێت، بێ سەرۆک بوون قبوڵ ناکات، یەکێک لە خەونەکانی ئەوەبوو بگاتە باکوری کوردستان و بە چاوی خۆی گەنجانی تێکۆشەر ببینێت چۆن ڕووبەڕوی دوژمنان دەبنەوە.

هاوسەرۆکی تەڤگەر وتیشی: ئێمەش ڕێبوار و شوێنپێی تێکۆشانەکەی شەهید ڤیان هەڵدەگرین، شەهید ڤیان دەیوت بە عەقڵیەتی کلاسیک و نەتەوەپەرستی، لە عێراق و هەرێمی کوردستان نامانگەیەنێت بە هیچ ئەنجامێک، پەیامی شەهید ڤیان پەیامی ئەوەی هەبوو بۆ ژنان دەبێت یەکڕیزی ژنان خەباتی ژنان سەربخەین، بە دڵنیایەوە دەڵێین خەباتی شەهید و تێکۆشانەکەی بەردەوامە، حیزبە سیاسیەکان ئەگەر تێکۆشانی ژنان نەکەنە بناغە ناتوانن باسی ئازادی بکە

چرۆ شوانی، چالاکوان یەکێک لە نامەکانی شەهید ڤیانی خوێندەوە، تێیدا هاتووە، “مێژوو ئەوەی سەلماندووە کە گەلی کورد گەلێکی شۆڕشگێڕ و خۆبەختکارە، سەرەڕای نەهامەتییەکانی کە بەسەریهاتووە بوونی خۆی پاراستووە، دەوڵەتانی زلهێزیش هەمیشە هەوڵیان داوە بۆ بەرژەوەندی خۆیان کورد بەکاربهێنن، وا دیارە ساڵی ٢٠٠٦ بە گەرمی تێپەڕ دەبێت و دوژمن شەڕی هەمەلایەنەی ڕاگەیاندووە، ئێمەش دەبێت ئەم ساڵە بکەینە ساڵی دیاریکردنی چارەنووسی گەلەکەمان.”

هەر لە یادەکەدا بانوو هەڵەبجەیی، ئەندامی ڕژاک بەیاننامەی ڕێکخراوەکەی خوێندەوە و ئاماژەی بەو چالاکییە گیانبازییە کرد کە شەهید ڤیان لەپێناو ئازادیدا ئەنجامیدا، “شەهید ڤیان هەوڵی دەدا بۆ ئەوەی چارەسەرێک بدۆزێتەوە بۆ نەهێشتنی ئەقڵیەتی پیاوسالاری، بۆیە لە باشووری کوردستان شۆڕشێکی پێکهێنا کە زۆرترین خزمەتی بە تێکۆشانی ئازادی ژن کرد”.

مەراسیمەکە بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی کۆتایی پێهات و چالاکوانان و ئازادیخوازان، کە بەشداری مەراسیمەکەیان کردبوو، چوونە سەرگۆڕی ڤیان جاف و تاجەگوڵینەیان دانا.

لەیلا والی حسێن، ناسراو بە “ڤیان جاف” لە شەوی ١/٢٢ی شوباری ساڵی ٢٠٠٦ لە چالاکییەکی گیانبازیدا لە ڕێگەی خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی گەلەکەی و شەرمەزارکردنی کۆمپلۆی نێودەوڵەتی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، بە دروشمی “سەرلەنوێ واتادان بە وتەکانمان” لە چیای حەفتانین شەهید بوو.

 

 

س_ع

 

 

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

ژنانی تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی لەبارەی ٨ی مارسەوە بڵاوکردەوە

هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی تێكۆشەر و ڕەنجدەر پیڕۆزبێت ‎بە درێژای مێژوویەكی هەزاران ساڵە، ژنان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *