نۆ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر تیرۆرکردنی سێ ژنە چالاکوانی کورد ساکینە جانسس و هەریەک لە هەڤاڵان فیگان دۆغان و لەیلا شایلەمز
ئێوارەی دوێنی لە شاری سلێمانی و لە هۆڵی خاک نۆ هەمیین ساڵیادی تیرۆرکردنی هەڤاڵ ساراو و هەڤاڵەکانی لە چالاکەییەکدا بەڕێوەچوو. سەرەتای مەڕاسیمەکە بە دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و پاشان وتاری ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان لەلایەن هەڤاڵ بانو خوێندرایەوە وباسی لە تێکۆشان و بوێری هەڤاڵ ساکینە و خەباتی لە شاخ کرد. پاشان تارا حسێن جێگری هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی باسی لە لە ڕۆڵ و کەسایەتی هەڤاڵ ساکینە کرد.
هەر لەمەڕاسیمەکەدا، خەڵاتی ساکینە جانسز بەخشرایە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی ژنانی ئەفغانستان (RAWA) و خەڵاتی دووهەمینیش بەخشرایە ژنە پەرلەمانتاری کورد ئایسەل توغلو، کە ئێستا لە زیندانەکانی دەوڵيتی تورکدایە و دۆخی تەندروستی باش نییە.
هەردوو خەڵاتەکە لەلایەن دایکانی شەهیدانەوە پێشکەش کران و بەهۆی دۆخی تایبەتی ئەو دوولایەنەی خەڵاتەکەیان پێشکەشکرا بە نوێنەرایەتی وەرگیران.
س-ع
.