سورێن ئیبراهیم: توێژینەوەیەکم سەبارەت بە ئوستوورەی شاماران نووسیوە

توێژینەوەیەکی دووروودرێژی مەیدانیی- تیۆریی- مێژوویی- فەرهەنگییم سەبارەت بە ئوستوورەی کوردیی بە گشتیی و ئوستوورەی شاماران بە تایبەتی نووسیوە، باسەکەی هەزار لقی لێ دەبێتەوە… هیوادارم تا چەند مانگێکی تر بتوانم پاکنووسی بکەم و پێڤاژۆکانی خوێندنەوەم سەبارەت بەو پرسە تەواو بێت، توێژینەوەکە توێژینەوەیەکی ئەکادیمیی زانکۆییە…

ئامانجی ئەم توێژینەوەیە تێگەشتنە لە ئوستووڕەی کوردیی بە گشتیی و شاماران بە تایبەتیی، کۆشاوم لە بەر ڕۆشنایی ئەو پەڕتووکانەى وا تایبەتن بە تێزەکانی ئوستوورەناسیی و هەڵسەنگاندنی جیهانی ئوستووڕەیی کوردیی، ئوستووڕەی بەناوبانگی شاماران شەنوکەو بکەم، ئوستووڕەی کوردیی و شاماران بە تایبەتیی، ئوستووڕەی دایکتەوەرن، سا لە سەر ڕەگەما و بنچینەی گیانگەرایی (Animism) و ئاماژە بۆ دیاردەکانی نێو سرووشت وەک پاڵەوانی ئوستووڕەیی، ڕەنگڕێژ بوون…

هیوادارم تا چەن مانگی داهاتوو بتوانم بەچاپی بگەیەنم…

هەروەها چێکی بکە

سلێمانی: ئێوارەخوانێک ڕێکخرا

  لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، ئێوارە خوانێک چەندین خێزان و ماڵباتی کۆکردەوە. ئێوارەی دووشەممە ٢٥/٤/٢٠٢٢بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *