لەساڵیادی کۆمەڵکوژی زارگەڵیدا نەفرەت لەتیرۆر و رەشەکوژی دەوڵەتی فاشستی تورکیا

لەساڵیادی کۆمەڵکوژی زارگەڵیدا نەفرەت لەتیرۆر و رەشەکوژی دەوڵەتی فاشستی تورکیای داگیرکەر دەکەین ـ

حەوت ساڵ لەمەو بەر لەبەرەبەیانی ٢٠١٥/٨/١ لەرۆژێکی وەک ئەمرۆدا فرۆکە جەنگیە تاوانکارەکانی دەوڵەتی ئەردۆغانی کورد کوژ کۆمەڵکوژیان لە گوندی زارگەڵی بناری قەندیل سەر بە شارۆچکەی وەرتێ ئەنجامدا، کەبووە ھۆی شەھید بوونی ھەشت ھاوڵاتی سڤیل و دەیان برینداری لێکەوتەوە و چەندین خانوو ئوتۆمبێلی ھاوڵاتیانی ئەوگوندە لەناوچوون، دەوڵەتی تورک رۆژنیە تاوان و کۆمەڵکوژی و تیرۆر ئەنجام نەدات، ھەر چەندرۆژ لەمەو بەر لەرۆژی ١٩ تەموز بەدرندانەترین شێوە سەیرانگای گوندی پەرخی لەزاخۆ کردە ئامانج کەلەئەنجامدا نۆ ھاوڵاتی گەشتیاری عەرب شەھید بوون و دەیانی تریش برینداربوون، بەوەش دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا سەلماندی کە دوژمنی ھەموو گەلان و پێکھاتەکانی عێراقە و چاوی بەبرایەتی و سەقامگیری گەلان ھەڵنایە، ئاشکرایە ئامانجی دەوڵەتی فاشستی تورکیا داگیرکاری پاوان خوازی و چۆڵکردنی ئەو ناوچانەیە لەخەڵکە وڵاتپارێزو ئازاکەی بۆ ئەوەی بەتەواوی ھەژموونی داگیرکاری خۆی لەباشوری کوردستان و عێراق بسەپێنێت، سوپای داگیرکەری تورکیا تەنھا لەودەڤەرە کە بەسەدان کیلۆمەتر لەسنورەکان دوورە بەدەیان ماڵ و ئوتۆمبێلی ھاوڵاتیانی کردۆتە ئامانج لەرێگای کورتەک و دۆڵی باڵەیان و بناری قەندیل بەدەیان ھاوڵاتی لەژن و منداڵ شەھید بوون ، لەکونەماسی و چەمچەماڵ،مەخمور وشیلادزێ و بادینان و ناوچەکانی دیکە ھاوڵاتیان دەکاتەئامانج و زیاتر لە١٥٠ ھاوڵاتی لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان بوونەتە قوربانی بەسەدانیش بریندار وکەم ئەندام بوون بەدەیان گوند چۆڵکراون و روخاون پرۆژەی ئاو کارەبا و رەزوباخ سوتێندراون ، ئەوە لەکاتێکدایە نەحکومەتی ھەرێم نەپەرلەمان و نەحکومەتی عێراق تائێستا ھەڵوێستێکی جدیان نەبووە لەبەرامبەر ئەو بۆمباران و کۆمەڵکوژی و پێشێلکاریانەی سوپای تورکیای داگیرکەر بەتایبەت دەسەڵاتدارانی حکومەتی ھەرێم بەردەوام ئەوداگیرکاری و کۆمەڵکوژیانەیان پەردەپۆش کردووە مافی ئەو خەڵکەیان کردۆتە قوربانی بەرژەوەندیە حیزبی و ئابوریەکانیان ، جگەلەوەش نارەزایەتیەکانی گەلیشیان سەرکوتکردوە و چالاک وانانیان لەشیلادزێ و ھەولێر و بادینان زیندانیکردووە، ئەوەی دەسەڵاتدارانی حکومەتی ھەرێم و بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ قوربانیانی گوندی پەرخی کردیان دوو ڕووی و چەواشەکاری و جیاکاریەکی شەرمھێنەرە و بۆ شاردنەوەی سیخوری و ھاوکاریەکانیانە بۆ دەوڵەتی تورکی تاوانکار، دەبێت ھەموولایەک ئەو راستیە بزانن کەئامانجی دەوڵەتی تورکیا زۆر لەوە گەورەترە تەنھابەپاساوی شەری گەریلای ئازادی کوردستان پەردەپۆش بکرێت کەئەمرۆ تاکەھێزە رووبەرووی ئەو داگیرکاریە بۆتەوە ، ئێمە لەسەر خاکی خۆمانیین کورد لە رۆژئاوا لەباکور لەسەر ماڵ وحاڵی خۆیانن بەڵام ھێرشمان دەکرێتەسەر و دەکوژرێن، ئەوەی تورکیا دەیکات دژ بە ھەموو یاساو رێسایەکی مرۆڤایەتی و نێو دەوڵەتیە ، پێویستەدەنگی نارەزایەتیمان لەگەڵ نارەزایەتیەکانی گەلی عێراق و رۆژئاوای کوردستان وھەموو ئازادیخوازان لەدژی ئەو داگیرکاری وکۆمەڵکوژیانەی فاشیزمی تورکیا بکەینەیەک، ھەرگیز ھاوپەیمان و پشت و پەنای ئێمە داگیرکەرانیین بەڵکو گەلانی ئازادیخواز و دۆستەکانمانن،
جارێکیتر لەو رۆژەدا کەکۆمەڵکوژی گوندی زارگەڵی تێدا ئەنجامدراوە بەشکۆ وە یادیان دەکەینەوە ، وەداوا لەسێ سەرۆکایەتیەکەی حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکەین پێویستە بەیەک ئاست ھەڵسوکەوت لەگەڵ شەھیدان وبریندار وزیان لێکەوتووەکانی ئەو ھێرشانەی تورکیا بکەن و بکرێنە یەک پاکێج خوێنی ھاوڵاتیانی کوردو عەرب وەک یەک تەماشابکرێت ـ خوێنی ھاوڵاتیان و شکاندنی سەروەری وڵات ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت ھەر ھێز و لایەنێک بیانو پاساو بۆ ھێرشی داگیرکەران بێنێتەوە مانای خیانەتە بەگەل و نیشتیمان ـ بەو بۆنەوە داوا لەتەواوی کەسایەتی و ھێزە نیشتیمانیەکانی عێراق وکوردستان دەکەین ئەو ھەڵوێست و نارەزایەتیانە ی گەل بکەنە کردارو لەئاست ئەو پێشێلکاری و جینۆسایدانە چیتر بێدەنگ نەمێنن ، بێدەنگی وبێ ھەڵوێستی مانای قبوڵکردنی داگیرکاریە، لێرەوە بەپێویستی دەزانیین لەسەر مەزاری شەھیدانی کۆمەڵکوژی گوندی زارگەڵی و شەھیدانی کورتەک و بناری قەندیل کەبە بۆمباران و فرۆکەی تورکیا شەھید کراون سەرەخۆشی خۆمان لە تەواوی بنەماڵەی شەھیدان بکەین بەتایبەت کەس وکاری شەھیدانی گوندی پەرخی لەزاخۆ و ھەموو شەھیدان دەستی تیرۆر وداگیرکاری دەوڵەتی تورکیای فاشیست.
بروخێ داگیرکاری و فاشیزم
ریسوایی و شەرمەزاری بۆ ھاوکارەکانیانـ
سەرکەوێ ئیرادەی ئازادی خوازی گەلی کورد
نەمری بۆ شەھیدان

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
ھەرێمی راپەرین

01/08/2022

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *