لە گەرمیان پشتگیریی بۆ پارتی چەپی سەوز دەستی پێکرد_ڤیدیۆ

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی هەرێمی گەرمیان و ئەندامانی تەڤگەر، پشتیوانیی خۆیان بۆ پارتی چەپی سەوز لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەربڕی.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٥/١٠ شەیما عەدنان هاوسەرۆکی هەرێمی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی هەڵوێست و پشتیوانیی خۆیان بۆ پارتی چەپی سەوز لە هەڵبژاردنە پارلمانییەکەی تورکیا دربڕی.

شەیما عەدنان بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند، وەکو ئەرکێکی ئەخلاقیی و ئینسانیی پشتگیریی پارتی چەپی سەوز ئەکەین، بێگومان سەرکەوتنی پارتی چەپی سەوز کەوتنی فاشیزم و کۆتایی داگیرکاریی تورکیایە.

لە زۆر ناوچەی هەرێمی کوردستانەوە، پشتگیریی بۆ پارتی چەپی سەوز دەستی پێکردوە بۆ هەڵبژاردنەکانی پارلمانی تورکیا کە بڕیارە رۆژی ١٤ی ئەم مانگە لە تورکیا بەڕێوەبچێت.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …