خەدیجە موسا: تا ئێستا لە جیاتی خاک، ژن شەرەفە

سکرتێری کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان رایگەیاند، جێی داخە لە کۆمەڵگەدا شەرەف خاک نییە، بەڵکو شەڕەف ژنە، ئێستاش ئازادیی ژن و بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان لە زۆر شوێن قەدەغەیە.

خەدیجە موسا، سکرتێری کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ “ئاژانسی هەواڵی ژن” ئاماژە بە شێوازی توندوتیژیی لە کۆمەڵگەیەکەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی دیکە دەکات لەسەر ژنان، رایگەیاند: لە کۆمەڵگەی کوردییشدا بە هەمان شێوە توندوتیژیی بوونی هەیە، ئەوەی جێی داخە تا ئێستاش لە کۆمەڵگەی کوردییدا شەرەف خاک نییە، بەڵکو شەڕەف ژنە، تا ئێستاش لە کۆمەڵگەی کوردییدا دەرکەوتن و ئازادیی ژن و بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان لە زۆر شوێن قەدەغە و هێڵی سورە.

باسی لەوەشکرد، کرانەوەی کۆمەڵگە بە ڕووی دونیادا و بە تایبەتیش تەشەنەسەندنی تۆڕی کۆمەڵایەتی لە ماوەیەکی کەمدا بەبێ هیچ هۆشیارییەک، توندوتیژیی دژی ژنانی زیاد کردوە.

هەروەها چێکی بکە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ بڵاوکرایەوە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی” لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ لەلایەن ئنستیتوی ژنۆلۆژی ئاندریا وۆڵف بڵاوکرایەوە. …