بۆ هەڤاڵی بەڕێز كاك لاهور شێخ جەنگی و بنەماڵە بەڕێزەكەی

بۆ هەڤاڵی بەڕێز كاك لاهور شێخ جەنگی و بنەماڵە بەڕێزەكەی

لە ناخی دڵمانەوە هاوخەمی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین بە هۆكاری ژیان ئاوایی ژنە پێشمەرگە و دایكی بەڕێزتان (فاتیمە قادر مەحمود)، ژنە دڵسۆز و شۆڕشگێڕەکەی رێگای خەبات لە دڵەوە نیگەرانی كردین، ئومێدەوارین گیانی دایكی میهرەبانتان شاد و ئاسودە بێت، كۆچی ئەبەدی بەڕێزیان ببێتە هۆكاری خێر و ئاشتەوایی و ڕەوانەوەی ناكۆكیەكان كە لە بەرژەوەندی هیچ لایەك و ئەم دۆخە هەستیارەی كوردستان و ناوچەكەدا نییە، ئێوە و ئازیزانتان و وڵاتپارێزانی كوردستان تەمەن درێژ بن، بە هیواین ئەم كۆچە، كۆتا خەمی ئێوەی بەڕێز بێت.

 

تارا حسێن
سەلام عەبدوڵا
هاوسەرۆكانی تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان
26/3/2023

هەروەها چێکی بکە

ھێزەکانی ئێران کۆڵبەرێکیان کوشت

کردنە ئامانجی کۆڵبەران لەلایەن ھێزەکانی دەوڵەتی ئێران بەردەوامە و لە ناوچەی سنووری ھەنگەژاڵی بانە بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *