بە بەشداری دەیان کەس لە ژینگە دۆستان فێستیڤاڵێکی ژینگەیی، لە ڕۆژی ژینگەی کوردستاندا بەڕێوەچوو.
١٦/٤/٢٠٢٢ لە ڕۆژی ژینگەدا و لە ژێر دروشمی ”با هەموومان بەیەکەوە لە خەمی ژینگەکەماندا بین” لە پارکی هەواری شار لە شاری سلێمانی فیستیڤاڵێکی ژینگەیی ئەنجامدرا. ئەم فێستیڤاڵە لەلایەن پارتی سەوزی کوردستانەوە ڕێکخرابوو و تایبەت بوو بە ڕۆژی ژینگەی کوردستان. لە فستیڤاڵەکەدا ژمارەیەکی زۆر باڵندە ئازاد کران و گروپێکی منداڵانیش، بە نمایشکردنی شانۆیەک، هۆشدارییان دا لە پاراستنی ژینگە.
لە فستیڤاڵەکەدا، نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی چوار پارچەی کوردستانی بانگهێشتی فێستیڤاڵەکە کرابوون، پاشان ڕێزلێنان بەخشرا بەولایەنانەی کە دەستی باڵیان هەبووە، لە پاراستینی ژینگەی کوردستاندا. ئەمەش بەو ئامانجەی ژینگە ببیتە خەمی لایەنە سیاسییەکان و لە کارەکانیاندا ڕەنگدانەوەی هەبێت. تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانیش یەکێک بوو لەو لایەنانەی کەبانگێشتی ئەو فیستیڤاڵەکرابوو و خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێىەخشرا.
س-ع