ئەکادیمیستێکی میسریی: فیکری ئۆجالان کلیلی یەکسانییە  

ئەکادیمیستێکی میسریی باس لەوەدەکات فیکری رێبەر ئۆجالان کاریگەریی لەسەر هەموو ژنانی جیهان دروستکردووە و ڕایگەیاند، پارادایمەکەی کە لەسەر بنەمای ئازادیی ژن و ئیکۆلۆژیی و دیموکراتی دامەزراوە و کلیلی یەکسانییە.

ئەکادیمیست و شارەزای زانستی سیاسیی فەرناز عەتییە لە میسرەوە ئامانجەکانی پیلانگێڕیی و گۆشەگیریی و ڕۆڵی ئۆجالان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەخاتەڕوو.

عەتییە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گۆشەگیرییەی کە لەگەڵ پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی بەردەوامە، هەوڵێکە بۆ سەقانگیر نەبوونی پرسی کورد و درێژەدان بە فشارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئامانج بڵاوکردنەوەی شەڕ و درێژەدانە بە فشارەکان

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو کاتەدا زۆرێک لە وڵاتانی جیهان پشتیوانیی ئۆجالانیان نەدەکرد و وڵاتانی عەرەبییش بێدەنگ بوون و وتی: گۆشەگیریی کردەوەیەکی دژ بە مرۆڤایەتییە، لەو ڕووەوە تورکیا پابەند نەبووە بە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان. ئەوان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی عەرەبیی ئامانجی سیاسیی و ئابوورییان هەیە و بە بڵاوکردنەوەی تائیفەگەریی و ململانێ لەنێو خەڵکی ناوچەکەدا، دەیانەوێت بەردەوام بن لە فشار و دوژمنایەتیی لەنێو خەڵکی ناوچەکەدا.”

عەتییە ئاماژەی بەوەشکرد، گۆشەگیرکردنی ئۆجالان هەوڵێکە بۆ سەقامگیر نەبوونی پرسی کورد و درێژەدان بە فشارەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەڵێت: “هەربۆیە فیکری ئۆجالان و پڕۆژەکەی بەگوێرەی دەوڵاتانی سەرمایەداریی ڕۆژئاوا نییە، لە ناوچەکەشدا یارمەتیان لەم وڵاتانە دەوێت، بۆیە ڕفاندنی ئۆجالان و دەستگیرکردنی بە تەواوی پرسێکی سیاسییە و بە ڕوونیی دژی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤە.

ئازادیی ژن هێمای ئازادیی کۆمەڵگایە

ئەوەشی وت، بەهۆی وڵاتانی سەرمایەدارییەوە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ زۆر بوون، هەروەها پرسەکانی قەیرانی کەشوهەوا و نایەکسانیی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژئاوا قووڵتر کردووەتەوە و جەختیکردەوە:” پارادایمی ئازادیی ژن و ئیکۆلۆژیی و دیموکراسیی لەلایەن ئۆجالانەوە کلیلی یەکسانییە.

بە بییرکردنەوەکانی کاریگەریی لەسەر هەموو ژنان دروستکرد”

ئەو ئەکادیمیستە، ئاماژەی بەوەدا کە ئۆجالان تەلارسازێکی ڕاستەقینەی مۆدێلەکەی ڕۆژاڤای کوردستانە و باسی لە گۆشەگیریی کرد  وتی: رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان بە فیکری خۆی کاریگەریی لەسەر هەموو ژنانی جیهان دروستکردووە و سەرنجی بۆ ئەو فەلسەفەیە ڕاکێشاوە کە بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” بڵاوبووەتەوە.

عەتییە لەوەشدوا، دەستپێشخەریی جیاواز بۆ ئازادیی عەبدوڵڵا ئۆجالان لە زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبیی بەتایبەتی میسر کراون و پێویستە کورد هێزەکانی خۆی بۆ ئازادیی ئۆجالان یەکبخات.

ئەو ئەکادیمیستە میسرییە ئەوەشی راگەیاند: “کورد دەبێت هێزەکانی یەکبخات، دەرفەت بخوڵقێنن سەرانسەری جیهاندا بەکاریان بهێنن بۆ ڕاگەیاندنی پرسی کورد و ئەو گۆشەگیرییەی کە لەسەر فیکرەکانی ئۆجالان هەیە. لە بەرامبەر تەماحی زلهێزەکانی ڕۆژئاوا بۆ خاک و سامانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پلانی فراوانکردنی زلهێزە ناوچەییەکانی وەک تورکیا و ئێران، هەر بۆ ئەمەش دەبێ هەوڵەکانیان لەگەڵ عەرەب یەکبخەن.

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …