بەشـــی یەکەم:
مژدە عەلی
بارودۆخی دژوار لە ڕابردوو تا ئێستا
ئەوەی لە ڕابردوو و ئێستاشدا دەگوزەرێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وتەواوی ئێراندا ئەنجامی زوڵم و زۆری ئەو ڕژێمە داپڵۆسێنەرەیە، کە حوکمی ئێران دەکات، لە ئێستادا بە هەموو گەڵانی ئێران، و لەناویشیاندا کورد، پشکی شێری بەردەکەوێت، تا ئەو زوڵم و زۆر و نادادییەی لەو بەشەی کوردستان ، بەدەستی کۆماری پەت و سێدارەو ڕژێمە تۆتالیتار و فاشستەکەی بەرمبەر بە خەڵکی ستەم دیدە دەکرێت، هەڵبەتە، ئەوەی کە لە ئێستادا دەکرێت و ڕوودەدات کۆبوەوەی هەموو ئەو زوڵم و ستەم و نادادییە چەندە ها ســاڵە دەکرێ بەرامبەر هەموو گەلانی ئێران، تایبەت کوردەکان.
٭ وەک دەزانرێت بە درێژایی مێژوو و تایبەت لە دەورانی حوکمی ئەفـــشار، قاجاری و سەردەمی شـــا و خومەینیدا، بەهەموو شێوازێکی نامرۆڤانەو تۆتالیتارانە، ڕووبەڕووی شۆڕش و بزاوتە ڕزگاری خوازییەکانی کوردان بونەتەوە.
٭وەک گوتراوە و هەمیشەش دەگوترێ، ئەوەی لە مێژوودا ڕوویداوە ، بێ هۆ نییە، دەبێ نەوەکانی ئێستای سمکۆ ئاســـا، قازی محمد ئاســا، ســـارۆ بیرە ئاسا، قاسملۆ و هتد چیدی زوڵم و ستەمی ئەو ڕژێمە قبوڵ نەکەن، پەند لە هەڵەکانی ڕابردوو وەربگرین
٭شـــایەنی باسە، و زۆر پێویستە هەموو هێزو لایه نەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەم قۆناغە هەستیارەدا ڕووی ناتەبایی لە نێو یەکدیدا نەهێڵن و هەموایان یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن، بە ڕووی ئەو ڕژێمە بوەستنەوە،هەڵبەتە هەر دوێنێ لەناو هاوڵاتیانی شارێکی وەک سنە، کرماشـــان، مەریوان.،هاوڵاتینی کورد ڕەخنەیەکی زۆری حزوبو احزابە کوردییەکانی ئەو بەشە دەگرن، کە پێویستە لە ئێستادا چەک و پێدایستی بەرەنگاری بەهانایان ببەن، مخابن، باس ناکرێت و ناوترێت بە ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی کورد لە تەواوی شــارەکاندا دەگیرین و بێسەرو شوێن دەکرێ، ئەمەش بێدەنگ بون و دەستەوەستان لەئاستیدا کارێکی هەڵەیە.
٭وەک هەمیشە ژنان و کچانی کورد بە درێژای مێژوو ئەوەیان سەلماندووە، لە دژی نادادی و زوڵم هەمیشە لە سەرپێن، هەربۆیە درێژە پێدەری ڕێبازی ، ژن، ژیان، ئازادی و بەناهەق ڕشتنی خوێنی بەهەزارەها ژینا ئەمینییەکان، نابێ خامۆش بکرێ.
٭لە ئێستاشدا حاڵی حازر ڕژێمی سێدارە، وا لە لێواری مەرگدایە، بۆ سەرکەوتنی شۆڕشی کوردان لەو بەشەی کوردستان، لەهەرشت گرنگتر یەک گرتن و یەک دەنگییە، تا ئنجامی ئازادی و سەربەخۆی مسۆگەر ببێت.
٭ئەوەی دەمێنێتەوە وەک ئەرک لەسەر حوکمەت و هاوڵاتی بەشەکانی دی کوردستان، تایبەت باشور، و تایبەتتر دەسەڵاتداران، نابێ هەڵەی ڕابردوو دوبارە بکەنەوە و بکەونە بۆسەی دوژمن و لە دژی هاوڵاتیانی خۆی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوەستنەوە، دواجار خۆشیان ئەوە باش دەزانن، توڕەیی گەل بهەژێت، ئەوانییش نوقمی تۆفانی توڕەیی گەل دەکات.
مـــاویەتی، ئەم وتارە.