“ئەگەر گەمارۆی سەر شەهبا هەڵنەگیرێت، مەترسیی گەورە سەرهەڵدەدات”

جێگری هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری عەفرین و شەهبا، هۆشدارییدەدات: ئەگەر گەمارۆی سەر هەرێمەکە بەردەوام بێت، پێویستییە بنەڕەتییەکانی ژیانی گەل نامێنێت، وتی، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی هەردەم لەگەڵ گەلی هەرێمەکەدا دەبێت.

جەمال رەشید – جێگری هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی عەفرین و شەهبا لە باکور و خۆرهەڵاتی سوریا، ، لەبارەی گەمارۆی حکومەتی دیمەشق بۆ سەر هەرێمی شەهبا رایگەیاند: “هەرێمی شەهبا پێشتر شەڕ و تاڵانی قورسی بەخۆیەوە بینیوە. لەم هەرێمەدا چەندەها هێز دژی یەکتر شەڕیان کردووە و دوایین شەڕ لە نێوان چەتەکانی دەوڵەتی تورک و شەڕڤانانی یەپەگە-یەپەژە بوو؛ شەهبا لەو شەڕەدا ڕزگارکرا. لە ئەنجامی ئەو شەڕانەدا هەموو ژێرخانی هەرێمەکە و هەموو دار و میوەی هەرێم لەناوچوون. بۆیە بناغەیەکی ژیانکردن بۆ شەهبا نەمایەوە. بۆیە لە سەرەتای کۆچی گەلی عەفرین، گەلی ناوچەکە بەرخۆدان دەکات و هێشتاش زەحمەتی زۆر دەبینێت”.

مەترسییەکانی سەر خەڵکەکە

جەمال ڕەشید ڕایگەیاند لە سەرەتای کۆچبەری گەلی عەفرینەوە تا ئێستە، گەمارۆیەک لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە لەسەر هەرێمەکە سەپێنراوە، هیچ پێویستییەکی گەل بەردەست نییە و وتی: ” لە وەرزی هاویندا پلەی گەرما لە کەمپەکاندا بەرزە، لە وەرزی زستانیشدا بەهۆی باران و سەرما ناڕەحەتییەکی زۆر دەکێشن. چونکە هیچ ڕێگایەکی تر بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی گەلی هەرێمەکە نییە، کاتێک ئەم ڕێگایە دەگیرێتەبەر، ئەنجامێکی هاوشێوە دەردەکەوێت. یەکێک لە پێداویستییە سەرەتاییەکانی گەلی هەرێمەکە سووتەمەنییە، بەڵام سووتەمەنیش دەبێتە ئامرازێکی شەڕی تایبەت. بەتایبەت لەم دواییانەدا سووتەمەنی بەتەواوی لەسەر هەرێمەکە بڕاوە و ئەو گەلەی پێنج ساڵە لە کەمپ و هەرێمی شەهبا بەرخۆدان دەکەن، زەحمەتێکی زۆر دەچێژن”.

مەترسیی تەندروستیی

ئەوەشی راگەیاند، لە شەهبا دوو نەخۆشخانە هەن، ئەوانیش بەهۆی نەبوونی سوتەمەنییەوە کارەبای نەخۆشخانەکان کەمە و بەهۆی هاتنی وەرزی سەرماوە بەتایبەت نەخۆشکەوتنی مناڵان زیاتر دەبێت، ئەمە مەترسییەکی گەورەیە، هەروەها وتیشی: “هەرێمەکە بەدەست کەمی دەرمانەوە دەناڵێنێت، بەتایبەت کەسانی بەساڵاچوو هەن کە چارەسەری درێژخایەنیان هەیە، بۆیە ئەوان و نەخۆشخانەکەش زەحمەتێکی زۆر دەچێژن”.

پەروەردە و قوتابخانە لە شەهبا

ئەوەشی خستەڕوو، گەمارۆکە کاریگەریی گەورەی لەسەر قوتابخانەکان کردووە، وتی: “بەهۆی گەمارۆی سەر هەرێمەکە، زۆرێک لە منداڵان و مامۆستایان لە ناوچەیەکەوە دەهاتنە ناوچەیەکی درێژەدان بە خوێندن، بەڵام بەهۆی بڕینی سووتەمەنی، مامۆستایان و منداڵانی ناوچەکان ناتوانن بگەنە قوتابخانەکانیان. لەلایەکی ترەوە، بەهۆی وەرزی زستانەوە دەبێت لەنێو پۆلەکاندا سووتەمەنی بۆ مناڵان دابین بکرێت. ئەمیەش بەهۆی گەمارۆوە بڕاوە”.

کاریگەریی گەمارۆ لەسەر شارەوانی شەهبا

جەمال ڕەشید ڕایگەیاند، بەهۆی گەمارۆکەوە زۆربەی کارەکانی شارەوانی وەستاون و گوتی: ” بەهۆی ئەو گەمارۆکەوە تا ڕادەیەک کارە خزمەتگوزارییەکان وەستاون. بەتایبەت لە کەمپ و ناوچەکان ئەگەر ڕۆژانە کارەکانی پاککردنەوە بەردەوام نەبێت ئەوە ڕێگە بۆ مەترسی و نەخۆشی جۆراوجۆر دەکاتەوە. لە ڕووی فڕن و ئاویشەوە ئەو سووتەمەنیەی کە لەلایەن ئیدارەوە بۆ ئەو بەشانە دابەشکرابوو، خەریکە تەواو دەبێت. ئەگەر ئەم گەمارۆیە بەردەوام بێت، یەکێک لە پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانی خەڵک، نان و ئاو، دەبڕدرێت. جگە لەوەش ماوەی نزیکەی هەفتەیەک کارەبا بڕاوە. ئەگەر بە زووترین کات، ئەم گەمارۆیە لانەبرێت کارەساتی مەزنی لێ دەکەوێتەوە. کاتێک گەمارۆکە بەسەر هەرێمدا دەسەپێندرێت، نرخی کاڵاکان گران دەبن. لە لایەکی ترەوە ئیتر پێداویستی خەڵک لە بازاڕدا نادۆزرێتەوە و ئەگەر بدۆزرێتەوە نرخەکانیان زۆر گران دەبێت”.

هێمای بۆ ئەوەشکرد، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، هەردەم لەگەڵ هەرێمەکە دەبێت، باسی لە بێدەنگی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرد بەرامبەر گەمارۆکە و بەتایبەت مانگی سور و یونسێف، وتی: “ئەگەر ئەم ڕووداوە لە هەر شوێنێکی جیهان ڕووی بدایە، ڕاگەیاندنی جیهان باسی دەکرد، بەڵام ئەو شتانەی لە شەهبا دەقەومێن، لە ڕاگەیاندنەکانی دەرەوە باس ناکرێن و چاوی خۆیانی لێ دەپۆشن. بۆیە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پەیوەندیدایە. ئەگەر بەم نزیکانە گەمارۆکە هەڵنەگیرێت، مەترسیی گەورە لە هەرێمەکە روودەدات”.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …