گرفتی سەیارەی بێ ژمارە!

دڵشاد ئەنوەر

 

گرتن‌و دەستبەسەرداگرتن، ڕەنگە کێشەی سەیارەی بێ ژمارە چارەسەرنەکات، ئەمە جگەلەوەی خەڵکێکی زۆر سەیارەی کڕیوە بەپارەی خۆیی‌و تاوانی نییە.

هەموو سەیارە بێ ژمارەکان، کۆمپانیاکانی سەر بەپارتی‌و یەکێتی هێناویانن‌و تیجارەتیان پێوەکردووە، هەندێکیان کۆدی مروریان پێدراوە، واتە کراون بەنیمچە فەرمی، ئێستا چۆن لێیان دەسێنی کە بەپارەی خۆیان کڕیویانە؟! یاخود خەڵک بۆ باجی قاچاخچێتی پیاوانی حیزب بدات؟

 

چارەسەر ڕێگرتنە لەهێنانیان، نەک بهێنرێت‌و خەڵک کڕی، ئینجا لێی سەنرێ! من تێدەگەم، سەیارەی بێ کۆدو بێ ژمارە هەرچی شتی خراپە پێی دەکرێت‌و کراوە، هەر لەتەقەکردن‌و کوشتن‌و قاچاخی‌و زۆری تریش، بەڵام دەبێت ئەمکارە بەشێوەیەک بکرێت، خەڵکە هەژارەکە زەرەرنەکات، کە تیایەتی 50 وەرەقەی لەماڵدا بووەو داویەتی بەو سەیارە، بۆ نمونە ئەمڕۆ گەنجێکی گەرمیانی کە سەیارەکەی گیرابوو، کاتێک تەلەفۆنی کرد، لەدڵەوە هەستم بەئازار کرد، کاتێک وتی: سەیارەکەم گیراوەو هەر ئەوەم لەماڵا بووە کە پێمداوە

بۆیە لێخۆشبون لەسەیارە خاوەن کۆدەکان ڕێکخستنەوەیان گرنکە.

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *