یادی ٣٢ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی ژنان کرایەوە

 

ژنانی تەڤگەری ئازادیی بە بۆنەی ٣٢ساڵەی دامەزراندی یەکێتی ژنانی کوردستانەوە پیرۆزباییان ئاڕاستەکردن.

ڕۆژی شەممە٥/١١/٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی شاندێکی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی بارەگای یەکێتی ژنانیان کرد لە هۆڵی تەوار و لە نزیکەوە چاویان بە خاتوو کافیە سلێمان سەرۆکی یەکێتی ژنانی کوردستان کەوت. لە نزیکەوە ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، هیوای سەرکەوتنیان بۆ یەکێتی ژنان خواست و وە هەوڵبدرێ هەمووان پێکەوە داکۆکی سەرسەختی مافەکانی ژنان بن، لە هەرێمی کوردستان و هاوکاری یەکدی بن. بۆ زیاتر سەرکەوتنی ژنان لە هەموو بوارەکان. بە دروشمی “ژن، خەبات، ژیان” لە چواری تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٨٩ لە تاراوگە لەلایەن هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، کافیە سلێمان و ٩ ژنی تر یەکێتی ژنانی کوردستان دامەزراوە، هەر لەو کاتەشدا گۆڤاری تەوار و ڕۆژنامەی ژیانەوە دامەزران، کاریان بۆ ژنان دەکرد، دواتر لەدوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ هاتنە ناو شار و چالاکی مەدەنیان دەستپێکرد. لە ساڵی ١٩٩٨ یەکێتی ژنان یەکەمین کۆنگرەی خۆی بەست و کافیە سلێمان ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتییەکە بووە سکرتێری یەکێتی ژنان و ١١ ئەندامی سکرتارییەت هەڵبژێردران، بەشەکانی لانەی ئارام، کۆمەڵایەتی، تەندروستی، یاسایی، کارگێڕی، پڕۆژەکان و ڕاگەیاندنیشی هەیە.

 

 

هەروەها چێکی بکە

ژنانی تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی لەبارەی ٨ی مارسەوە بڵاوکردەوە

هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی تێكۆشەر و ڕەنجدەر پیڕۆزبێت ‎بە درێژای مێژوویەكی هەزاران ساڵە، ژنان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *