هێرشەکانی ئەمڕۆی فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی شاری سلێمانی و تیرۆرکردنی ئەندامێکی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان لە شاری هەولێر نیشانەی پیلانگێڕییەکی هەرێمییە دژی پرسی کورد. هەر دەستکەوت مافێکی نەتەوەی کە دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان بە شۆڤێنیتر عەقڵ و فاشیستترین سیاسەت لە سەر گەلی کورد پەیڕەو دەکەن بە تایبەتی دەوڵەتی تورکیا کە بە سیاسەتی نکۆڵی و تیرۆر. کۆمەڵکوژی وەڵامی داواکارییەکانی گەلی کورد. دەداتەوە لاوازی و ناتەبایی گەلی کوردیش زیاتر. زەمینەی بۆ ئەو سیاسەتە خۆش کردووە، تەنانەت هەندێک پارتی کوردی دەستی خستووەتە ناو دەستی دوژمن بەگوێرەی خواست و دڵی دوژمنان هەڵسوکەوت لەگەڵ گەلی کورد دا دەکات بە تایبەتی پەدەکە کە دەیان ساڵە بە ئەجێندا و پیلانی دەوڵەتی تورکیا گەورەترین دژایەتی بزووتنەوەی ئازادی کورد. لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەکات کە ئەم هەڵوێستە زور لە هێرش و پیلانەکانی دوژمنان بە کاریگەرترە و ماڵی کورد تێک دەدات ئەم هێرشانەی ئەمڕۆش لەلایەن هەر هێز و دەوڵەتێکەوە بێت ئامانجیان لێدانی ستاتۆ و مافی گەلی کوردە و ئەوەتا پەدەکە پێش سوپای دوژمنان کەوتووە بۆ تەسلیم کردنی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم هاوکارییەی پەدەکە بە چەندان هێندەی دوژمنانی گەلی کورد زەرەر. بە ستاتوی کورد دەگەیەنن لە لایەکی تر. کەمتەرخەمی دام دەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەرحەق بە دەستتێوەردان و بەزاندنی سنووری هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی بێ دەنگی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت ئەگەر بێت و سنوورێک بۆ ئەو کارە سیخوڕی سنوور بەزاندنانەدا دانەنێت هەرێمی کوردستان، گەلی کورد ڕووبەڕووی سیاسەتی جینۆساید لەناو بردن دەبێتەوە.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان کە وەکوو بزووتنەوەیەکی ئازاد و دیموکراتخواز دەستی بە تێکۆشان کردووە لە پێناو چارەسەری و. پاراستنی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان لە هەر جێگەیەک هێرش بکرێتە سەر. گەلەکەمان دژی دەوەستێتەوە بە دیدگەیەکی نەتەوەیی و. دیموکراتی سەیری پرسەکان دەکات ئەم کارە تیرۆریستییەی ئەمڕۆ شەرمەزار دەکەین و بانگەوازی بۆ گەلەکەمان لە باشووری کوردستان هەموو هێزە سیاسییەکان دەکات کە لەم قۆناخەدا تەنیا ڕێگەیەک بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و بەرەنگاربوونەوەی هێرش و پیلانەکان هەڵوێست وەرگرتنە بەرامبەر هەر هێرشێک بۆسەر وڵات و گەلەکەمان لە لایەن هەر هێزێکەوە بێت، دوژمنانی کورد هیچ جیاوازییەک ناکەن لە نێوان هەموو تاکێکی کورد، پاساو هێنانەوە بۆ ئەو دوژمنە فاشیستانە لە زەرەر زیاتر هیچ سوودێکی نابێت، کێشەی کورد یەک کێشەیە و با واز لە و پڕوپاگەندە و بیرکردنەوانە بهێنین خۆمان نەکەینە سووتەمەنی ئەو بیر و بۆچوونانە.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
١٨/٩/٢٠٢٣