لەسەر بانگەوازی پەژاک لە ئەوروپاو بەریتانیا رۆژی ۱ ئۆکتۆبەریان کرد بەرۆژی گردبونەوە بۆ مەرگی ژینا ئەمینی و تەواوی ژنانی ئیران.
لە وڵاتی بەریتانیا لەشاری ” لیدز ۱/۱٠/۲٠۲۲ رۆژی شەمە لە ناو سەنتەری لیدز گردبونەوەیەک رێکخرا بۆ مەرگی ” ژینائەمینی ” هەروەها دژی فاشیزمی کۆماری ئیسلامی ئیران .
هەروەها گەلی فارس و نەتەوە جیاوازەکان بەشداری گردبونەوە کەبون .
هاوکات لە شاری لەندەن لەسەنتەری شار کاتژمێر دووی دوای نیوەرۆ گردبونەوەیەکی جەماوەری بەرێوە چوو بە هاوکاری ئەنجومەنی ئازاد لە بەریتانیاو مالی گەل لەلەندەن ، بۆ شەرمەزارکردنی ڕژێمی فاشیزمی ئیران
هەروەها لەشاری لیدز لە سەنتەری شار بە هاوکاری ” کۆمسیۆنی کەچەکەی ئەوروپا_باشور لە ئەوروپاو بەریتانیا ، گەل بە جۆشەوە بۆ شەرمەزارکردنی جمهوری ئیسلامی ئیران لە بەرام بەر بە ژنانی ئیران بەشداری بەرچاویان هەبوو.
هەروەها دواترلە شاری لیدز خۆپیشاندەران چونە بەردەم کەنالی “بی بی سی ” بەریتانی لە شاری لیدز ، هەروەها کۆمەلێک هاولاتی فارسی ئازادیخواز لەبەردەم بی بی سی گردبونەوەیەکیان رێکخست بەهاوکاری کوردوو دۆستەکانیان،
هاوکات درووشمی ژن ژیان ئازادی بە زمانەکانی فارسی کوردی ئینگلیزی بو بە مانفستۆی سەر جەم ئەو مرۆڤەئازادیی خوازانەی بەشداری گردبونەوە کە بوون . هەروەها لە بەردەم کەنالی بی بی سی گردبونەوە کە فراوان تر بوو هەر یەک لە کۆمێنێتی فارس و مالی کورد لیدز ئەنتی فاشیزم و ” ” کۆمیتەی پەژاک ، کۆمسیۆنی لیدز ، بەوتاری جیاواز و بە دروشمی جیواز تاکو دو کاتژمێر لەبەردەم کەنالی بی بی سی مانەوە ، هەروەها بەیانامەیەک درا بەکەنالەکەو وە بە سەدان لفلێت بەسەر هاولاتیاندا بلاو کرانەوە .