لە هەولێر دوو مامۆستای وانەبێژ لەبەر داوای دامەزراندن دادگایی ئەکرێن

دوو مامۆستای وانەبێژ لە شاری هەولێر، لەبەرئەوەی داوای دامەزراندنیان کردوە دادگایی دەکرێن و رایدەگەیەنن، ئەوەی دەکرێت بێدەنگ کردنی دەنگی ناڕەزایەتیی و کپکردنی دەنگی ئازادە.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، رۆژی شەشی مانگی نۆی ساڵی رابردوو، لەبەر داواکردنی مافەکانی خۆمان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراین، دواتر بە کەفالەتی پێنج بۆ دە میلیۆن دیناری عیراقیی ئازاد کرایان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەر داواکردنی مافی خۆمان کە دامەزراندنە دادگای دەکرێین، لە کاتێکدا هیچ کارێکی نایاساییمان ئەنجام نەداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر داواکردنی مافەکانمان سبەی رۆژی یەکشەممە، مامۆستا عەلی رەئوف و مامۆستا کارزان فیزیک دادگای ئەکرێن، بۆیە ئەمە دادگایکردنی زیاتر لە ٣٥ هەزار مامۆستایی وانەبێژە لە هەرێمی کوردستان، لەکاتێکدا مامۆستایانی وانەبێژ داوای مافێکی سەرەتایی خۆیان کردوە کە دامەزراندنە، بۆیە دادگاییکردنمان واتا بێدەنگردنمانە لە مافەکانی خۆمان.

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێز وتیشی، داواکاری گشتیی هەرێم بە بیانووی نەبوونی مۆڵەتی خۆپیشاندان دادگاییمان دەکات، ئەمە بیانوو نییە بۆ دادگایکردنمان، بەڵکو بۆ ئەوەیە کە دوو دەنگی ئازاد نەمێنێت و هیچ کەسێک داوای مافەکانی خۆیان نەکات.

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …