یەکگرتو بۆ نابێتە پارتی

کەمال چۆمانی
پارلەمانتارێکی یەکگرتو دەڵێ <<ئەگەر یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار نەگەنە رێککەوتن، ئەوا پێگەی کورد لەبەغدا لاواز دەبێت>> و داواشدەکات ئەو دو هێزە پێکەوە بن <<چونکە ململانێی یەکێتى و پارتى لەسەر پۆستى سەرۆک کۆمار دەرەنجامێکی باشی نابێت بۆ حوکمڕانى هەرێم.>>
من تێناگەم بۆ ئەو ئەندامەی یەکگرتو لەسەر لیستی پارتی یان یەکێتی خۆی هەڵنەدەبژار، یان ئەوە پارتی و یەکێتیین بەلێزانانە کەسانی لەو جۆرە لەناو یەکگرتو و کۆمەڵ و گۆڕان و هێزەکانی دیش دەپارێزن تا لەوێوە خزمەتی پڕۆژە جەهەننەمییەکانی دەزگای ئیستیخباڕاتی پارتی و یەکێتیی بکەن؟
زۆربەی یەکگرتوەکان کە دەنگدەدەن، تەنها بیر لەوە ناکەنەوە کێ نوێنەرایەتییان دەکات و چۆن ئەو نوێنەرایەتییە خزمەت بە مافەکانیان و پڕۆژەی حیزبەکەیان دەکات، بەڵکو بیر لەوەش دەکەنەوە ئەو دەنگدانە چەندە لەگەڵ باوەڕدارییە ئیسلامییەکەیان دەگونجێ. دەنگدەرانی یەکگرتو خەڵکێکی بەڕێز و بێگوناهن و محافزکارێتییەکەیان وایان لێ دەکات دەنگ بەو هێزە ئیسلامییە بدەن کەچی ئەو هێزە ئیسلامییە، با دیسان یەکگرتوەکان لێم عاجز نەبن و رونتر بڵێم زۆربەی ئەوانەی پۆست وەردەگرن لەڕێی ئەو حیزبەوە، وا خزمەتی پارتی و یەکێتیی دەکەن، بەتایبەت پارتیی، تەنانەت زۆر زەحمەت دەیبینیتەوە یەکێک پۆستێکی وەرگرتبێ و دواتر لەگەڵ پارتییەکان تێکەڵت نەکردبێ.
هەر بەڕاست، سەڵاحەدین بەهائەدین بۆچی یەکگرتو لەگەڵ پارتی تێکەڵ ناکات و ئەو سەرئێشەیەشی لە کۆڵ دەبێتەوە هەر چوار ساڵ جارێک کۆمەڵێک ئەو برادەرانەی لەدەستدەدات کە پشتی پێ بەستبون و دوای پۆست وەرگرتنیان یان دەبنە پارتی یان دەبنە خزمەتکاری پارتی. یان هەر بەڕاست هەموی تاوانی خۆیەتی ئەو حیزبە وا دەستەمۆ بوە و کادیرەکانی کە دەگەنە حەزەکانیان، باوەڕداریی و مەبدەئەکانیان بنپێدەخەن؟
هەر حیزب و سیاسەتکارێک خاوەنی مەبدەئ، سیاسەت، دونیابینی، فیکر، و مێژوی خۆی نەبو، بۆ زبڵدانی مێژو باشە.
ئەوەی پێیدەگوترێ بەرژوەندییە باڵاکانی نیشتیمان مافی ئینسان، دیموکراسی، عەدالەتی کۆمەڵایەتی و ئابوری، ئاشتیی و پێکەوەژیان، حوکمی قانون، پەروەردە و تەندروستی، حوکمڕانیی چاک، قبوڵکردنی جیاوازیین نەک بەرژەوەندییەکانی بنەماڵەکان.

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *