لەسەر گڵکۆی شەهید سارا ئەحمەد (هەڤاڵ بەرفین ڕیباز) سۆزی درێژەدان بەخەبات و تێکۆشانی درا.
ئێوارەی ڕۆژی پێنچ شەممە ٨/٩/٢٠٢٢ لە گۆڕستانی قڕگەی نوێ لە شاری سلێمانی.، کەس و کار و هاوڕێ و هەڤاڵانی لە سەر گڵکۆی شەهید سارا ئەحمد ناسراو ( هەڤاڵ بەرفین ڕیباز)، لە چەلەمین ڕۆژی شەهیدبوونیدا سۆزی درێژەدان بە خەبات و تێکۆشانی درا.
سەرەتای مەڕاسیمەکە بە دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی و سەربەخۆی کوردستان، وە پاشان وتاری کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان، لە لایەن هەڤاڵ وەهاب خوێندرایەوە و وتی: له كاتێكدا مه‌راسیمى چله‌ى شه‌هید به‌فرین ڕێباز له به‌رده‌م ئێوه‌ى به‌ڕێز دا به‌ڕێوه ده‌به‌ین، گه‌له‌كه‌مان له به‌رده‌م گه‌وره‌ترین پیلانگێڕى دایه و له‌لایه‌ن دوژمنان و داگیركه‌ران و خیانه‌تكارانه‌وه. ته‌واوى ناوچه‌ى ڕۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاست له ئاڵۆزیه‌كى گه‌وره‌دایه وه‌ك گه‌لى كورد له سایه‌ى تیكۆشانى كوڕان و كچانى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان و به خوێنى شه‌هیدان مه‌ترسیه‌كانى و پیلانگیڕیهكان پوچه‌ڵ بونه‌ته‌وه.
وتیشی: شه‌هید به‌فرین هه‌میشه وه‌ك عاشقێك بۆ كوردستان و جوانى سروشته‌كه‌ى و ئازادى گه‌له‌كه‌ى و ئازادى ژنان, گرێدانى به تێكۆشانه‌وه قوڵتر ده‌كات له هه‌موو بواره‌كاندا. كه‌سایه‌تى شه‌هید سارا بۆخۆى قه‌ڵایه‌كى له بن نه‌هاتووى هێزه بۆیه دوژمن به هه‌موو توانایه‌وه هه‌رگیز نه‌یتوانیوه هه‌نگاوێك به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت.
دواتر وتەی ماڵباتی شەهید لە لایەن خوشکەزای شەهید بەرفین، خوێندرایەوە و وتی: سلاو و ڕیزی شۆڕشگێری لە هەموو ئامادەبوان بەخێر بێن و سەرچاوان، وەک دەزانیین ئەمڕۆ چل ڕۆژ تێپەڕدەبێت. بەسەر شەهید بوونی هەڤال سارا، چڵ ڕۆژ پێش ئێستا لە پێناو ئازادیی کوردستان و پاراستنی ڕێبازی پیرۆزی سەرۆک ئاپۆ گیانی خۆی بەخت کرد، بە دەستی هێزە دۆڕاوەکەی ئەرۆغانی فاشیست.
باسی لەوەشکرد: ئەمرۆ تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفا لەسەر گڵکۆی شەهید بەرفین دادەنێین و شەهید بوونی بەرز دەنرخێنین و سەری ڕێز دادەنەوێنین و سوپای تورک و ئەردۆغان مەحکوم و ڕیسوا دەکەین.
لە کۆتایشدا وتی: لەسەر گلکۆی شەهید بەرفین بەڵێن دووبات دەکەینەوە، درێژەپێدەری ڕیبازەکەی دەبین و لە پێناو ئازادیی کورد و کوردستان.
شەهید بەرفین ڕیباز لە دوای تەواوکردنی پەروەردەی سەرەتایی گەریلا، لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦ تا ٢٠١٨ لە هەرێمی زاپ گەریلابووە، بەشداری زۆر چالاکی گەریلا بووە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بە بوێریی و ئازایەتیی لە شەڕدا ناسراوەتەوە و گورزی کوشندەی لە دوژمنداوە. دواجار لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە مەتینا لە هێرشێکی دوژمن‌دا شەهید دەبێت.
س-ع