ڕووسیا هێرشی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد 

سوپای ڕووسیا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دەستی بە تۆپباران و بۆردوومانی ئۆکرانیا کردووە، کیێڤ-ی پایتەختی ئۆکرانیا و زۆرینەی شار و ناوچە جیاجیاکانی ئۆکرانیا دەنگی تەقینەوەیان لێ بیستراوە.

جگەلەوەش فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کیێڤ-ی پایتەخت بۆردوومان کرا و سوپای ڕووسیا بنکە و بارەگا سەربازییەکانی سوپای ئۆکرانیا بۆردوومان دەکات.

لەلایەکی دیکەوە تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێن لەزاری وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیاوە ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشە و بۆردوومانەکانی ڕووسیاوە سەدان کەس تائێستا کوژراون و برینداربوون.

ڤلادیمێر پووتین-ی سەرۆکی ڕووسیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە وتارێکی تەلەفزیۆنییدا ڕایگەیاند: ئەم ئۆپەراسیۆنە لە وەڵامی ئەو هەڕەشانە ڕاگەیاندووە، کە لە ئۆکرایناوە دەکرێنە سەر وڵاتەکەمان، بەرپرسیارێتییەکەشی دەکەوێتە ئەستۆی ڕژێمی ئۆکرانیا.

لەلایەکی دیکەوە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کاردانەوەی دەستپێکردنی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا ڕایگەیاند: پووتین جەنگێکی بەرنامە بۆداڕێژراوی هەڵبژارد، کە کارەساتی مرۆیی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

هاوکات ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا داوای لە سەرۆکی ڕووسیا کرد، سوپاکەی بووەستێنێت لە هێرشکردنە سەر  ئۆکرانیا.

هاوکات ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سازکرد، ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش یەک بەدوای یەک داوایان لە رووسیا کرد خۆی لە “جەنگی ئۆکرانیا” بەدوور بگرێت.

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *