تورکیا بە شێوەیەکی ھۆڤانە کۆمەڵکوژی لەسەر گەلەکەمان بەڕێوە دەبات

لە مێردین و دیلۆک بە کارەساتی ھاتوچۆ دەیان ھاوڵاتی و زۆرینە وڵاتپارێز بوون بە قوربانی.

 

دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا بە شێوەیەکی ھۆڤانە کۆمەڵکوژی لەسەر گەلەکەمان بەڕێوە دەبات و دەیان ھەزار مرۆڤی ئازادیخواز و چالاکوان و سیاسەتمەداری لە کونجی زیندانەکانی کردووە، گەلی کوردی بەرخۆدێری باکوری وڵاتمان ڕۆژ بە ڕۆژ ڕقی پیرۆزی ئەستورتر دەبێت لە بەرامبەر فاشیزم و ھێڵی خیانەت و داگیرکاری، لەگەڵ ئەو ھێرش و قوربانی و ھاوکات بەرخۆدانیەدا. بە داخەوە جارێکی تر دڵی گەلەکەمان ڕاچڵەکی و بە ھەواڵێکی جەرگبڕ تاساین، کە بە کارەساتێکی گوماناوی نزیکەی ٤٠ ھاوڵاتی لە دیلۆک و ماردین بوون بەقوربان

ئێمە لە تەڤگەری ئازادی ھاوخەمی و دڵتەنگی خۆمان و ھاوکات سەرەخۆشیمان دەگەیەنین بە گەلی ئازادیخوازی باکوری کوردستان و بنەماڵەی قوربانیانی ئەو کارەساتە، لە ناخەوە ھیوای چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین، دواجار ئێشی ھەمومان یەکە و چارەسەریش لە دەستی ھەمومانە بێ جیاوازی.

 

 

دەستەی ھاوسەرۆکایەتی تەڤگەری ئازادی

٢٢/٨/٢٠٢٢

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی لە یادی رۆژنامەگەریی کوردییدا بڵاوکردەوە

یادی ١٢٦ ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردیی پییرۆزبێت لە یادی ١٢٦ ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردییدا، پییرۆزبایی لە رۆژنامەنووسانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *