فۆرن پۆلسی: دەرئەنجامەکانی شکستی پێشمەرگە کاریگەریی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە دادەنێت

ماڵپەڕی فۆرن پۆڵسی ئەمێریکیی رایدەگەیەنێت، هەرچەندە ئەو هێزە کوردانەی کە لە باکوری عێراق بە پێشمەرگە ناودەبرێن، لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتیی دەکرێن و پارەیان پێدەدرێت، بەڵام  ناکۆکیی ناوخۆیی کورد و گرژیی لەگەڵ بەغداد کاریگەریی لەسەر پیشەییبوون و گەشەسەندنیان هەبووە و شکستی پێشمەرگە کاریگەریی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە دادەنێت.

ماڵپەڕی فۆرن پۆڵسی ئەمێریکیی راپۆرتێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا هاتووە، “بەهۆی هەڕەشە دەرکەییەکانەوە، دەرئەنجامەکانی شکستی پێشمەرگە کاریگەریی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە دادەنێت،ئەگەری ململانێی ناوخۆیی کورد زیاد دەکات و دەبێتە هۆی پچراندنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق و کوردستان، و بەهۆی نەبوونی متمانەی وەبەرهێنەران سێبەرێک لەسەر ئابووریی هەرێمی کوردستانی عێراق دروست دەکات.”

ئاماژەی بەوەشکردوە “بەدرێژایی دەیان ساڵ پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە نێوان ململانێی چەکداریی و هاوپەیمانیی و گرژییە سیاسییەکاندا هەڵبەزوودابەزی کردوە. لەم دواییانەشدا سەرەڕای ئەو ساتەوەختە سەرەکییانەی کە دەیانتوانی خۆیان یەکبخەن، دابەشبوونە بەردەوامەکان ڕێگرییان لەم کارەیان کردووە”.

راپۆرتەکە جەختدەکاتەوە: “پێشمەرگە دابەش بووە، ئەمەیش بەهۆی یەکە حزبییەکانی وەک یەکەی 80ی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکەی 70ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە لەدەرەوەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاردەکەن. ئەمڕۆش لە کوردستانی عێراق، بەشێوەیەکی گشتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکەی 70ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاردەکەن”. هەرێم دابەشکراوە لە نێوان ناوچەی ئەمنیی زەرد (پارتی دیموکراتی کوردستان) و سەوز (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) کە جگە لە هێزی پێشمەرگەی سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراق لەلایەن یەکینەکانی پێشمەرگەی حیزبی پاسەوانی دەکرێت.

ماڵپەڕەکە ئەوەشی راگەیاندوە، کە “پاڵپشتی دارایی ئەمێریکا، مەشق و گەشاری هێزەکانی هاوپەیمانان ڕۆڵی یەکلاکەرەوە دەگێڕن لە فشارخستنە سەر پێشمەرگە بۆ ئەوەی پێی دەوترێت ‘چاکسازیی’ بۆ دروستکردنی هێزێکی یەکگرتوو و دوولایەنە”.

ماڵپەڕە ئەمێریکییەکە هێمای بۆ ئەوەش کرد کە “کێشەی سەرەکیی کە لە وەزارەتی پێشمەرگەدا هەیە، گەندەڵیی و ژمارەیەکی زۆری وەهمیی. لەکاتێکدا یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئەمێریکا لەگەڵ کورد داوای پەرەپێدانی خشتەی بایۆمەتری بۆ ڕێگرییکردن لە پێشمەرگەی ساختەدەکەن، هەروەها یاسادانەرانی ئەمێریکا هەست بە ماندوێتی دەکەن و نیگەرانن لە بەردەوامبوون لە بەهەدەردانی میلیۆنان دۆلار بەبێ بینینی پێشکەوتنی زیاتر.”

و: تەڤگەر

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …