رۆژهەڵات، پاش ئاشبەتاڵ، بێ خاوەن نییە!

نیاز حامید

فشارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەریگرت. سەرگرتنی پیلانەکەی بۆ ئاشبەتاڵی دیموکرات و کۆمەڵەکان (جگە لە کۆمەڵەی  کۆمنسیتی  و رەزا کەعبی)، بە هاوکاری خیانەتی ناوخۆ بوو کە سەرچەتەکانی پدک ەن. ئەو سەرچەتانە گەورەترین خزمەتیان بە ئۆپەراسیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەئاشبەتاڵکردن کرد.

پدک هەمیشە لە پارچەپارچەکردن و ئاشبەتالپێکردنی گروپو هێزە سیاسیەکانی کوردانە، جا  ئەو هێزە لە هەر پارچەیەکی کوردستان بێت، گرنگ نییە.

پدک ئەرکدارکراوە بۆ ئەم کردە پیلانگێرییانە وەک داردەستێک بە دەست داگیرکەرانەوە.

بە ئاشبەتاڵپێکردنی کۆمەڵە و دیموکرات، گەلی ئێمە لە رۆژهەڵات بێخاوەن نییە، بەڵکو ئێستا لە هەموو رۆژێک زیاتر خاوەنی هەیە.

خاوەنی گەلی رۆژهەڵات خۆیەتی و شۆڕشی ژن ژیان ئازادییە.

خاوەنی گەریلای یەرەکە و پێشمەرگەکانی کۆمەڵە تەسلیم نەبووەکانە.

گەل لە هەر سێ پارچەکەی دیکە خۆی بەخاوەنی دۆزی رەوای رۆژهەڵات دەزانێت.

ئەم وێنە لەناخەوە ئازاریدام….دیمەنی ئەو ژن و پیاوە پیرە رۆژهەڵاتییە لەگەڵ کوڕەکەی کە لەلایەن چەتەکانی پاسەوانی سنوری سەر بە پدک لەژێر ئاڵای عێراق، وەک تاوانبار دەستگیرکراون، گوایە سنوریی دەستکردیان بێ مۆڵەت دەربازکردووە!، ئازاربەخشە و ویژدان هەژێنە.

ئەم دیمەنە، تەسلیمکردنی و شەهیدکردنی دەیان و سەدان رۆژهەلاتی و باکوریم بە یاد دەهێنێتەوە کە سەرچەتەکانی پدک تەسلیم بە رژێمی ئێران و تورکیای دەکردنەوە کە دواتر لەسێدارە دەردان یا زیندانی دەکران. ئاخر ئێستاش ئەو خیانەتەی سەرچەتەکان بەردەوامە، دوێنێ بوو لە ناوجەرگەی هەولێر، دەنیز گەڤەرییان بۆ دەوڵەتی فاشستی تورکیا تیرۆرکرد.

هەروەها چێکی بکە

ماندێلا و ئۆجالان؛ شەوەزەنگی درێژ تا بەرەبەیانی ئازادیی”

پرۆفیسۆر محەمەد رەفعەت ئەمام لە وتارێکدا بە ناونیشانی “ماندێلا و ئۆجالان: شەوەزەنگی درێژ تا بەرەبەیانی …