لەپشت بڕینەوەی درەختەکانی بادینانەوە

ئازاد ئیبراھیم ئەحمەد

ھەرچی رێککەوتنی نێوان تورکیا و پارتی دیموکراتی کوردستانە، ھەمان فۆرم و مەبەستەکانی رێککەوتنی ئەمریکا و سعودیەیە کە لەساڵی ١٩٧٣ بۆ یەکەمجار رێککەوتنێکی ئەمریکی ــ سعودی (نەوتی سعودی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکایی) لەنێوان (کیسنجەر و مەلیک فەیسەڵ) ئیمزاکرا، ناوەندە عەرەبییەکان رێککەوتنەکەیان بەخیانەتی سعودیە ناوبرد لەئوممەی عەرەبی، چونکە ئەم رێککەوتنە سعودیەی دەکرد بە گەورەی خەلیج.

ھەرچی ئەم رێککەوتنەی تورکیا و پارتیشە تەنھا لەبەرژەوەندی بنەماڵەی بارزانییە. ھەرکاتێک پارتی توشی لاوازی یان مەترسییەکی ناوخۆیی ببێتەوە، ئەوا تورکیا ئامادەیە بەھەموو شێوەیەک بنەماڵەی بارزانی بپارێزێت. وەک چۆن بەشێکی دیکەی رێککەوتنەکەی سعودیەو ئەمریکا بۆ ئەوەبوو، ناوخۆی سعودیە بەھەر بارێکی نەخوازراودا بڕوات، ئەوا ئەمریکا آل سعود دەپارێزێت و ناھێڵێت ھیچیان لێ بێت، تەنانەت بێدەنگی ئەمریکا لە محەمەد شا سەلمان و تێوەگلانی لەتیرۆری رۆژنامەنووسی سعودی (جەمال خاشوقچی)دا، پەیوەستبوونی ئەمریکابوو بەو رێککەوتنەوە، لە بەرامبەریشدا سعودیە تاکو ئەمڕۆ و کرانەوەی ئیسرائیل لەناوچەکەدا، پەیوەستە بە رێککەوتنەکەوەو آل سعودیش گەورەی سعودیەو کەنداون.

وەک چۆن ئەمریکا آل سعود دەپارێزێت و آل سعودیش قوربانی لەپێناو ئەمریکا دەدات، ئەوا پارتی و بنەماڵەی بارزانی، لەپێناو خۆیان و سەرداربوونیان لەباشووری کوردستان، نەک دار و زەیتوونەکانی بادینان، بەڵکو نەوتیشیان بەخۆڕایی داوەتە تورکیا و ھەمیشە تورکیا وەک ھێزی ئیحتیات و پشتەوەی خۆیان دەبینن.

لەپشت بڕینەوەی درەختەکانی بادینانەوە لەلایەن تورکیاوەو بێدەنگی پارتی لەم کارە قێزەونە، ئەمە بەشێکە لەو سەفقە مێژووییەی کە لەنێوان پارتی و تورکیادا ھەیە.

پارتی و بنەماڵەی بارزانی، مانەوەو بوونی خۆیانیان گەلێک لەدرەخت و شاخ و کێوی کوردستان لەلا گرنگترە.

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *