شاندێکی کەنەکە سەردانی تەڤگەری ئازادیی کرد

شاندێکی کەنەکە سەردانی تەڤگەری ئازادیی کرد، هەردوولا گفتووگۆیان لەبارەی پتەوکردنی یەکێتیی نەتەوەیی و رۆڵی کۆنگرەی نەتەوەیی لەم قۆناغەدا کرد.

دوانیوڕۆی ئەمڕۆ چوار شەرممە، شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) سەردانی تەڤگەری ئازادیی لە شاری سلێمانیی کرد، لەلایەن شاندێک بە سەرۆکایەتیی سەلام عەبدوڵا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی ئازادییەوە پێشوازییان لێکرا و هەردوولا لەبارەی چەند تەوەرێکەوە گفتوگۆیان کرد.

شاندەکەی تەڤگەری ئازادیی پێکهاتبوون لە: سەلام عەبدوڵا هاوسەرۆکی گشتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، هەڤاڵان: چرۆ شوانیی، ئەبوبەکر مەجید، رەحمان رەسوڵ، دڵگیر. هەروەها شاندەکەی کەنەکە پێکهاتبوون لە: شەهلا حەفید و سەعید سناندجی ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی (کەنەکە)، مژدە عەباس و شۆڕش خدر و مەزهەر زەمەروت ئەندامی کەنەکە.

شاندی هەردوولا، لەبارەی پتەوکردنی یەکێتیی نەتەوەیی و ئاستەنگەکانی بەردەم یەکێتیی گەلی کوردەوە گفتووگۆیان کرد.

هەروەها هەردوولا، جەختیان لە رۆڵی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەم قۆناغەدا کردەوە. باسیشیان لە پێشلکارییەکانی تورکیا، لە هەرێمی کوردستان کرد.

 

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …