شاندێکی هەدەپە سەردانی تەڤگەری ئازادیی کرد

شاندی هەدەپە بەردەوامە لە سەردانکردنەکانی لە باشووری کوردستان، لەو چوارچێوەیەدا سەردانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانی کرد.

ئەمڕۆ پێج شەممە، شاندێکی پارتی دیموکرانی گەلان (هەدەپە)، لە سەردانەکانیدا لە باشووری کوردستان سەردانی بارەگای سەرەکیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانیان کرد و بە شێوەیەکی فەرمیی بۆ کۆنگرەی دووەمی پارتی چەپی سەوز بانگێشتنامەیان پێشکەشی تەڤگەری ئازادیی کرد.

ئەندامانی شاندی هەدەپە، پێکهاتوون لە ئەبرو گونای وتەبێژی هەدەپە، پەرلەمانتاران سومەییە بۆز و  وەزیر پارلەک، چەند نوێنەرێکی دیکەی پارتەکە لە باشووری کوردستان، سەردانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانیان کرد.

شاندەکەی تەڤگەری ئازادیی کوردستان پێکهاتبوون لە هەریەک لە: سەلام عەبدوڵا – هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی، ڕەحمان ڕەسوڵ ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی، سارا ڕەزا ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی و  چرۆ شوانیی هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازدیی، دڵگیر بەکر  ئەندامی ئەنجومەنی هەرێمی سلێمانیی تەڤگەری ئازادیی.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …