دادگاکان سەر بەدەسەڵاتن

ساکار عەبدوڵلا
بەهۆی ئەوە کە دادگاکان سەر بەدەسەڵاتن و دەیانەوێت سزای ئەو کەسانە سوک بکەن، یاخود بیانگوازنەوە بۆ جیگەییەکی تر بۆیە بەهیچ شێوەیەک لەم هەرێمە دادگاکان سەربەخۆنین و لە بەرژەوەندی خەڵکی هەژار دانین.
ئەمڕۆ١٣/٦/٢٠٢٢ لە ناو دادگای سلێمانی بەشەق و بۆکس لە دایک و خوشکەکانی تاریقی بەقاڵ درا بە بەر چاوی زیاد لە پەنجا پارێزەر و کەسانی ئاسایی و زیاد لە بیست کەسی هێزە ئەمنییەکان. ئەوەی جێگەی نیگەرانی بوو یەک پارێزەر وشەیەکیشی نەوت لەناو دادگا ئەو بێ ڕێزییەی کە بەرامبەر ئەو ژنانەکرا لە هیچ کوێی دونیا نەکراوە.
بەداخەوە من خۆم ئامادەییم هەبوو ئەوەم بەچاوی خۆم بینی کە هێزە ئەمنییەکان زۆر بێ ڕەحمانە لەو ژنانەیان دەدا و ئەوەی ئەو ژنانە کردیان تەنها ناڕەزاەیەتی بوو، بەهیچ شێوەیەک بێ ڕێزیان بەرامبەر کەسێک نەکرد. تەنها داوای خۆیان هەبوو، کە ئەو کەسانە بە سزای خۆیان بگەن. دەستی حیزب و دەسەڵات بە دوور بێت لەم کەیسە و تۆمەتباران بەسزای خۆیان بگەن، بەڵام بەشێویەکی زۆر نامرۆڤانە و دوور لە هەموو بەها ئەخلاقییەکان هیرشیان کردە سەر خوشکەکانی تاریقی بەقاڵ و بە تایبەت کە دایکی سەری سپیە و جەرگی سوتاوە ماڵی کاول بووە، کە لەپجەیان کردە دەستی و بە راکێشان بردیان.
هەر لەو کاتەدا من لەگەل ئەو ئەفسەرە قسەم کرد کە لەو ژنانەی دا وتم: بۆچی بەو شیوازە لییان دەدەن و ناهێڵن قسەبکەن، ئەویش وتی: استاز ئەمانە بێ حورمەتی بە دادگا ئەکەن. منیش پێم وت ئاخر ئەمانە جەرگیان سوتاوە ماڵیان کاول بوو بۆ هەقیان پێ نادەن ناڕەزایەتیی دەرببڕن.
ئاخر لەکوێی دونیا بووە منداڵت بکوژرێ و لێشت بدەن و نەهێڵن قسەش بکەی و داوای هەقی خۆت بکەی، لەم کاولبوە هەموو شتێک چاوەڕێ دەکرێ، ئێوەش بیدەنگن و ڕۆژێک دێت سەرەی هەموان دێت و دەکەونە بەر پۆستاڵی ئەم دڕندانە. بۆیە هیچ کات سەر شۆڕ مەکەن بۆ پۆست و پارە بە هەژاریی بژین باشترە ببن بە کەسێک لەو کۆیلانەی بەدەستی خۆیان کۆیلایەتیان هەڵبژاردووە و بوونەتە داردەستی دەسەڵات.

هەروەها چێکی بکە

ژنێکی عەدالەتخواز

کەمال چۆمانی ژنێکی عەدالەتخواز توڕەیییەکانی خۆی دژ بە مەسرور بارزانی لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی لە رووداوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *