لە چوارەمین ساڵیادی ھێرشی داگیرکاری بۆسەر ھەرێمی عەفرین، ھەموو شەھیدانی ئەو بەرخۆدانە مێژووییە بەبیردێنینەوە

لە چوارەمین ساڵیادی ھێرشی داگیرکاری بۆسەر ھەرێمی عەفرین، ھەموو شەھیدانی ئەو بەرخۆدانە مێژووییە بەبیردێنینەوە و بەڵێنی بەردەوامی تاگەیشتن بەئامانجەکانیان دەدەین.

گەلی کورد خاوەنی دەیان سەرھەڵدان و داستانی بەرگری و خۆڕاگرییە لە مێژووی تێکۆشانی خۆیدا، بەرانبەر ھێز و دەوڵەتە داگیرکەرە قڕکەرەکان بەرخۆدانیان کرد. خۆڕاگری گەلی عەفرینیش لە بەرانبەر دەوڵەتی فاشستی تورکیای خاوەن پێشکەوتوترین تەکنیکی جەنگی ناتۆ و گروپە تیرۆریستییە بە کرێگیراوەکانی یەکێک لە درەو شاوەترین داستانی خۆڕاگری سەدەی ٢١ کەشانازییە بۆ ھەر کوردێکی ئازادیخواز.

٢٠ دیسێمبەر ٢٠١٨ چواساڵ بەر لە ئەمڕۆ کە ھاوکات بوو لەگەڵ تێپەڕینی ٧٢ ساڵ بەسەر شکستی یەکەمین کۆماری کوردستان لە مھاباد، فاشیزمی دەوڵەتی تورک بەھەمان ئامانجی لەناو بردنی دەسکەوتی کوردان و سڕینەوەی ناسنامەی گەلی کورد، بە بەرچاوی دەوڵەتە زلھێزەکان بە ڕەزامەندی دەوڵەتی روسیا و بێدەنگی ئەمریکا و ئەوروپیەکان بە ٧٢ فرۆکەی جەنگی پێشکەوتوو لەئاسمان و بەدەیان ھەزار سەرباز و تیرۆریست لە زەمین ھێرشی کردە سەر ژیان و ئازادی گەلی عەفرین و دەوروبەری بەئامانجی لەناوبردن و وێرانکردنی و دەربەدەرکردنیان.

لەوھێرشە داگیرکاری و وێرانکاریەدا ھەموو یاساکانی جەنگ و ئینسانیەکا کۆمەڵگەی جیھانی بنپێکرد، جارێکی تر دەوڵەتی تورکیایی شەڕخوازی و رەگەزپەرستی خۆی سەلماندەوە، بەڵام خۆڕاگری و فیداکاری دوومانگە و بەردەوامی شەڕڤانانی ئازادی و شۆڕشی گەلانی باکوری سوریا کەلەسەر بنەمای ئازادی و یەکسانی و پێکەوەژیانی گەلان خۆی بنیاتناوە. بوو بەسەنگەرێکی ئیلھام بەخش و لەشکان نەھاتوو لەبەرانبەر پلانی داگیرکاریانەو لەناوبردنی دەسەکەوتەکانی گەلی کورد، لە ئێستاشدا ھێزە بەکرێگیراوەکان و سوپای داگیرکەر لەعەفرین و ھەموو سنورەکانی رۆژئاوای کوردستان تادەگاتە سنورەکانی باشور، رۆژانە ھێرش و وێرانکاری و تیرۆر و گۆڕانکاری دیمۆگرافی ئەنجام دەدات. بە سەدان ھاوڵاتی سڤیلیان فڕاندووە و شەھیدکراون، بەدەیان شوێنەواری دێرینی مرۆڤایەتی لەناوبراون.

ھەر بۆیە بەرخۆدان و خاوەنداریکردن لە عەفرین و ھەموو ناوچە داگیرکراوەکان ئەرکێکی پیرۆزی ھەموو کوردێکی خاوەن شەرەف و مرۆڤیاتی و ئازادیخوازە، ئەوەی تورکیا و بەکرێگیراوەکانی ئەنجامیانداوە، تاوانە بەھەموو پێوەر و یاسایەک تاوانی جەنگ و دژ بەمرۆڤایەتین، ئەو بێدەنگی و بێ ھەڵوێستییەی تەواوی رێکخراوە جیھانیەکانیش لەبەرانبەر ئەو جینۆسایدەدا شەرمەزاریەکی گەورەیە بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، لەو ڕۆژەدا بۆ بەرگرتن لەداگیرکاری و لەدەستنەدانی دەسکەوتەکانی گەلی کورد، بانگ لەتەواوی ھێزەسیاسی و رێکخراوە مەدەنی و کەسایەتییە دڵسۆزەکانی گەلەکەمان دەکەین، با لەسەر خاڵە ھاوبەشەکان و ستراتیجیەتی نەتەوەی و نیشتیمانی لەکۆنگرەیەکی نەتەوەیدا بێینەوە لایەک، دیالۆگ و یەکتر قبوڵکردن بکەینە بنەمای گفتوگۆ و چارەسەری سەرجەم کێشەکان.

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی

19/01/2022

هەروەها چێکی بکە

“ژن هۆگری سروشتە و پارێزگاری لە ژینگە دەکات”

یەریڤان شاسوار، چالاکوانی ژینگەیی باسی لەوەکرد، کە چۆنیەتی بەکارهێنان و پارێزگاریکردن لە ژینگە و سروست …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *