پەرلەمانی عێراق هێرشەکەی چەمچەماڵ ئیدانە دەکات

ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق، عەلی بەنداوی لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق رایگەیاند، بە دواداچوون بۆ ئەو پرسە دەکەن و بێدەنگی لەئاست ئەو هێرشانە وا دەکات تورکیا زیاتر دەستدرێژی بکات.

عەلی بەنداوی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بوونی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لەنێو وڵاتەکەماندا، مایەی نیگەرانی و هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی عێراق، جەختیشی کردەوە کە لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەکات و بە یەکێک لە گرنگترین و لەپێشترین دۆسییەکان هەژماری دەکات.

ئەو ئەندامەی پەرلەمان وتی: تورکیا بە شکاندنی یاسا نێودەوڵەتییەکان، بەردەوامە لە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق.

ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد: داواکارییەکمان پێشکەش بە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان کردووە، کە ئامانج لێی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی فراوانە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هێرشەکانی تورکیا، چونکە بێدەنگی لەئاست ئەو هێرشانە وا دەکات تورکیا زیاتر دەستدرێژی بکات.

بەنداوی وتیشی: هەبوونی تورکیا داگیرکارییە و سەرچاوەی مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی، چونکە سەروەری عێراقی پێشێلکردووە و بەردەوام لەڕێگەی فڕۆکە بی فڕۆکەوانەکانی بۆردوومانی ناوچە جیاوازەکانی وڵات دەکات، بۆیە پێویستە هەوڵ و جوڵەیەک هەبێت بۆ  دەرکردنی ئەو هێزە داگیرکەرە لەنێو خاکەکەماندا.

 

 

هەروەها چێکی بکە

“ژن هۆگری سروشتە و پارێزگاری لە ژینگە دەکات”

یەریڤان شاسوار، چالاکوانی ژینگەیی باسی لەوەکرد، کە چۆنیەتی بەکارهێنان و پارێزگاریکردن لە ژینگە و سروست …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *