زیلان جۆرەها چەکی کیمیاوی بینیوە و توشی بووە، چۆن خۆیان دەپاراست و شەڕیشیان دەکرد

 

زیلان ئاڤرین یەکێک لەو گەریلایانەی کە ماوەی 47ڕۆژ لە تونێلەکانی شەڕی ناوچەی شەهید شاهینی هەرێمی #زاپ بەرخودانیکرد باسی شەڕی تونێلەکان و دڕندایەتی دەوڵەت دەکات

 

ئەو ژنە گەریلایەی کە لە تونێلەکاندا بووە و خۆی هەموو شتێکی بینیوە، ئەو لە تونێلی شەڕدا بوو کاتێک دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆمبای ئەتۆمی تاکتیکی بەکاردەهێنا، ئەو ئەتۆمە تاکتیکیەی کە لە دووری چەندان کیلۆمەترەوە زەوی دەهەژێنێت ئەی ئەگەر لەناو تونێلەکەدا بیت چی ڕوودەدات؟ گەریلاکان چۆن خۆیان دەپارێزن؟

گەریلا زیلان جۆرەها چەکی کیمیاوی بینیوە و توشی بووە، چۆن خۆیان دەپاراست و شەڕیشیان دەکرد؟

هەڤاڵ زیلان بەچاوی خۆی بینیویەتی دەوڵەتی تورک جەنازەکانی سەربازەکانی خۆیان فڕێدابوویە سەریەک وەک زبڵدانێک، جەنازەکانی خۆیان دەتەقاند، ئەوەندە بۆگەنی بڵاوکردبوویەوە بە زەحمەت دەیانتوانی خواردن بخۆن. ئەمە بەهای ئەو سەربازانەیە لای دەوڵەتی تورک کە شەڕیان بۆ دەکەن. ئەی ئەبێت ئەو کوردە بەکرێگیراوانەی خزمەتیان دەکەن چ نرخێکیان لای دەوڵەت هەبێتن؟

کیمیاوی چی لە مشک و زیندەوەران کردووە؟ چۆن ئاویان پەیداکردووە و ئەو جلانەی کیمیاویان بەرکەوتووە شوشتویانن؟
چی ڕوویداوە لەبەر نەبوونی ئۆکسجین کاتێک دەرگای تونێلەکانیان دادەخست لەبەر گازی کیمیاوی؟ و چۆن ژیاون؟
ژنە گەریلاکان بۆچی قژی خۆیان بڕی؟

گرووپێک گەریلا بڕیار دەدەن لە تونێلدا بمێنن بۆ چالاکی فیدایی، گرووپێکیتری گەریلا دەردەکەون، سەرەرای بوونی درۆنەکان و کامێرای حەراری و دەنگی و گازی کیمیاوی و بوونی سەربازەکان لەسەربانی تونێلەکە، گەریلاکان بەشێوازێک دەردەکەون کە داگیرکەران نەیاتوانی هەستیان پێبکەن.

هێزی دوژمن تەکنیکە، هێزی گەریلاکان، ڕوحی هەڤاڵێتیە، فکر و باوەڕی ئاپۆیی تەکنیکی هەرە مەزنە هەروەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت”تەکنیکی هەرە مەزن خودی مرۆڤە”.

با گەلی ئێمە و هەر کەسێک ئەمە ببینێت، با کوردی بەکرێگیراو و کوردی کلاسیکیش ئەمە ببینێت و بزانێت بەرگریکردن لە گەل و وڵات شەڕکردن بۆ ئازادی لە هەمبەری داگیرکەراندا بەم شێوەیە دەبێت، نەک لە کۆشک و تەلار و ئوتومبێلی مۆدێل بەرز و ئەوروپادا.

هەروەها چێکی بکە

ژنانی تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی لەبارەی ٨ی مارسەوە بڵاوکردەوە

هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی تێكۆشەر و ڕەنجدەر پیڕۆزبێت ‎بە درێژای مێژوویەكی هەزاران ساڵە، ژنان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *