وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئۆپراسیۆنێكدا سێ چەكداری سەر بە رێكخراوی تیرۆریستیی داعشیان دەستگیركردوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكی بڵاوکردەو و تیایدا هاتووە: لە دوای بەدواداچوون و بە بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگریی، هێزێكی تایبەتیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوانەكانی بەغداد سێ ئەندامی داعش دەستگیر کرد.
ئەوەشی خستەڕوو، لەلێكۆڵینەوە لە چەند ئەندامێكی دیكەی داعش ئۆپراسیۆنەکە دەستپێکردوە، تیرۆرستەکانی داعش ددانیان بە تاوانیەكانیاندا ناوە و لە ئەنجامی ددان پێدانەكانیاندا ناو و ناونیشانی ئەم سێ ئەندامی دیكەی داعشیان ئاشكراكردوەو لە ئنجامدا ئەمڕۆ ئەو سێ تیرۆریستەی رێکخراوی تیرۆرستیی داعش دەستگیركران.