بەزمانێکی سادەی ھەولێریانە

دەشتی یوسف

(بەھەولێری خۆمان دەرێین شەڕ لەبادینان تۆز لەبەر دەرکەیمە)…

ئامینە چەند گەورەیە کەوتۆتە نێوان ئەو ھاوکێشە گەورەیەی شەڕی سیستەمی جیھان، ھەڵبەتە لەکەسایەتی ئامینە دۆزی کورد ئەو ھاوکێشە گەورەیەیە کە کێشەکان بەلایەک دادەخات  ئۆجەلان لە مانیفستۆی شارستانیەتی دیموکراتی دەڵێت : جەنگی جیھانی سێیەم لەسەر خاکی کوردستانە، دەڵێت تا جیھان نەھێتە سەر خەت کێشەی کورد چارەسەر نابێت چونکە دۆزی کورد دۆزێکی جیھانییە.. دەتوانین لەو شڕۆڤەیەی ئۆجەلان، شەن وکەوی ئەو شەڕەی ئێستای ئۆکڕانیا و ڕوسیا و ھاتنە ناوەوەی سوید بۆ ناتۆ بکەین..

شەڕێک لەو پەڕی جیھان وابەستە بە کێشەی دۆزی کورد… ئۆکڕانیا و ڕوسیا و ئەمریکا و چین و یەکێتی ئەوڕوپا و یابان ھاتنە ناوەوەی سوید بۆ ناتۆ و ئامینە کاکە باوە لەو ھاوکێشەیەیە، کە پەیوەستە بە کێشەی کورد لە ڕۆژھەڵاتی ناوین و چارەسەری دۆزی کورد…

ئەو کوردە بێ ئیرادەیەی کە خۆی پێ کەمە با ھەر بڵێت ئێمە دەوڵەت نین و ھیچ نین، لەکاتێکدا ئەوڕۆ کێشەی دەوڵەتەکان قەتیس بووە لە کێشەی کورد ..

وێنەکە ھی شەڕڤانەکەی کوردە لە پەڕلەمانی سوید (ئامینە کاکە باوە) لە پەڕلەمانی سوید کە ئەمڕۆ بە وتەکانی ھەموو مێژووی دیموکراتی سوید و ئەوڕوپای خستە ژێر پرسیار و لێی پرسین ئایا ئێوە لێرە بڕیار دەدەن یان دیکتاتۆر ئەردۆگان لە ئەنکەرە بڕیارتان لەسەر دەدات؟؟!

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *