دوو كۆڵبه‌رى كورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە به‌سه‌ختىی بریندارکران

شه‌وى ڕابردوو هێزه‌ ئەمنییەکانی ئێران لەسەر سنور، بۆسه‌یان بۆ کۆڵبەران داناوه‌و تەقەیان لە کۆڵبەران کردوە، بەوهۆیەوە دوو کۆڵبەری کورد  بەسەختیی بریندرا بوون.

بە گوێرەی زانیارییەکان شەوی رابردوو کۆڵبەرێک بەناوی “موختار کویک” تەمەن 45 ساڵ‌و دانیشتوی شاری مەریوان، لەبەرزاییەکانی سنوری نەوسود ئەکەوێتە بۆسەی ھێزەکانی سنوری ئێرانەوە و ئەدرێتەبەر دەستڕێژی گولە و بەسەختیی بریندار ئەبێت.
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كان، کۆڵبەرێکی دیكه‌ لەسنوری نەوسود بەتەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی ئێران برینداربووە، بەڵام تائێستا ناسنامە کەی نەزاندروە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران کۆڵبەرانیان راوناوە و هێرشیان کردوەتە سەریان، بەوەهۆیەوە ژمارەیەک کۆڵی کۆڵبەران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیرانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …