شەنگال خەریکە ڕووبەڕووی جینۆسایدێکی تر دەکرێتەوە

دوای ڕزگارکردنی شەنگال بەدەستی هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە و ئێزدییە خۆبەخشەکان و پێکهێنانی ئەنجوومەنی خۆجێیی بۆ بەڕێوەبردنی ناوچەکە، هێزە شکاوەکەی حکومەتی عێراق و هێزی هەڵهاتووەکەی پەدەکە، بۆ سەپاندنی دەسەڵاتە حیزبییەکەیان کەوتنە ڕێککەوتن و پیلانگێڕیی لە دژی شەنگال و ئێزدییە ئازادەکان، تا گەیشت بە ڕێکەوتنی پارتی و حکومەتی کازمی، بە سپۆنسەری حکومەتی تورکیا. دوای چەندین هێرش و فشار بۆسەر خەڵکی مارانگازی ئێزدی و ڕێگری کردن لە ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزارییەکان، بە زۆر و زۆرداری هەوڵی سەپاندنی ئەو ڕێککەوتنە دەدەن کە لە دەرەوەی ئیرادەی خەڵکی ئێزدی و ناوچەکە بڕیاری لێ دراوە، کە بە هیچ جۆرێک بۆ خەڵکی ناوچەکە قبووڵکراو نییە، شەنگالی و ئێزدییەکان تاگەشتن بەوەی ببنە خاوەن هێز و ئیرادەی خۆیان، خوێن و ڕەنجێکی زۆریان داوە و هەروا ئاسان ناگەڕێنەوە سەردەمی کۆیلایەتی و بەندایەتیی. دەسەڵاتدارانی ئەو هێزە هەڵهاتووانە، هێرشی سوپای عێراق – پارتی ئەمجارەش بە تەماشاکردنێکی زۆر سادە تێ دەگەین، لەوەی کە سوپا و حکومەتی عێراق لە دەرەوەی ڕێککەوتنێکی هاوسەنگ و ڕاگەیەنراو لەگەڵ ئەنجوومەنی گەلی ناوچەکە و ئەو هێزانەی شەنگالیان پاراست، ناتوانن هەروا بە زەبری هێز بگەڕێنەرە وە ئەو شوێنانەی لە ٢٠١٤ وە لەدەستیان دابوون و هیچ ڕۆڵیشی نەبووە لە ڕزگار کردنەوەیان لەژێر چنگی داعش.

ئەوەی هاندەرە بۆ ئەو هێرشانە و بەردەوامیدان بە پەشێویەکان و ناهێڵێت ئیدارەی خۆسەری شەنگال و حکومەتی ناوەند بگەنە ڕێککەوتن، دەسەڵاتدارانی پارتی و تورکیایی-ئەردۆغانە. ئەم دوو هێزەش بەتایبەتی دوای داگیرکردنی شەنگال لەلایەن داعش، زۆر لە دۆکیۆمێنتە زیندووەکان شایەتن، تورکیا دەستی لەگەڵ داعشدا هەبووە و پارتیش هیچ بەرگرییەکی نەکرد و هەڵهات و سەدان هەزار ژن و منداڵی ئێزدییان بۆ تیرۆریستەکانی داعش بە جێ هێشت، ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژیان کردنەوە، ئەوەی بەرگری کرد و دواتریش ڕزگاریان کردەوە هێزی ئەو کوڕ و کچە ئازادانەبوون کە ئێزدیخان و ناوچەکە دەپارێزن. ئێستا کە دەبینین حکومەتی عێراق مکوڕە لەسەر چوونەوەی بۆ ناوچەکە، مسۆگەر بێ ڕێککەوتن لەگەڵ خەڵک و نوێنەرایەتییەکەی ئەستەمە، ئەوە بە ئاسانی ڕوو بدات، چونکە شەنگالی ئێستا؛ بە هەموو پێوانێک لە شەنگالی ڕابردوو جیاوازترە. ئەم جیاوازییانەی ئێستای گەورەن، ناکرێت نا دیدە بگیرێن و لەبەرچاو ون بکرێن، وەکوو پێش داگیرکردن لەلایەن داعش مامەڵە لەگەڵ ئێزدییەکاندا بکرێت. پێویستە هەموو لایەن و هێزێک ئەو حەقیقەتە ببینێت، بەپێچەوانەوە کێشەکان گەورەتر و ئاڵۆز تر دەبن، دەرگای کوشتار و دەست تێ وەردان و داگیرکاری زیاتر دەکرێتەوە، هەر بۆیە هێرش و پەلاماردان و خۆسەپاندن خزمەت بە هیچ لایەک ناکات، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین ڕێز لە ئیرادە و تایبەتمەندی و باوەڕی خەڵکی شەنگال و ئێزدییەکان بگرێت، پێویستە برینەکان ساڕێژ بکرێن، تاوانباران و هەڵهاتووان و هاوکارانی شەڕی داعش دادگای بکرێن، نەوەک خەڵکی مەزڵووم و پارێزوانانی ڕاستەقینەی شەنگال.

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

دەستەی هاوسەرۆکایەتی

٢٠٢٢/٥/٣

هەروەها چێکی بکە

“ژن هۆگری سروشتە و پارێزگاری لە ژینگە دەکات”

یەریڤان شاسوار، چالاکوانی ژینگەیی باسی لەوەکرد، کە چۆنیەتی بەکارهێنان و پارێزگاریکردن لە ژینگە و سروست …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *