زیاتر لە سێ مانگە ژینگەپارێزانی شارەوانی ئاکرێ مووچەیان پێنەدراوە

ژینگەپارێزانی ئاکرێ، لەبەر ئەوەی سێ مانگ و هەشت  رۆژە، مووچەیان پێنەدراوە، دەستیان لە کارکردن هەڵگرت و بایکۆتیان راگەیاند.

 ئەمڕۆ پێنج شەممە، بڵند رەزا زۆبێر سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ لە لێدوانێکیدا رایگەیاندوە، کۆمپانیای MRF کە تایبەتە بەکاری پاککەرەوەی شاری ئاکرێ، شەش مانگە هیچ بڕە پارەیەکی له حکومەت وەرنەگرتووە بۆ پێدانی موچەی ئەو کارمەندانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمپانیاکە موچەی  مانگی 2،1،12 ی لەسەر گیرفانی خۆی بە کارمەندەکانی داوە، کۆمپانیەکە ئەڵێت چیتر ناتوانن پارە بە کارمەندەکان بدەن.

بڵند رەزا زوبێر ئەوەشی بە ماڵپەڕی هاوڵاتی وتووە کە ” پارە بۆ ئە کۆمپانیایە خەرجکراوە  لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، بەڵام هێشتا نوسراوەکە نەگەیشتووەتە خەزینەی ئاکرێ بۆیە تا ئێستا پارەیان وەرنەگرتووە.

سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ ئەوەشی خستەڕوو، نازانین کەی مووچەی ئەو کارمەندانە ئەدرێت و پێدانی پەیوەندی بەو کاتەوەیە کە حکومەت پارە بۆ کۆمپانیای MRF دابین ئەکات .

 

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …