ژن تاوانبارمەکەن ئەوە لای من تەنها دەستدرێژیە بەڵام بەشێوەیەکی ڕەوا و بەناوی دین ومافێک کە ئەڵێن ئەڵا پێی داون…..

ژینۆڕشید

 

مناڵ بووم پرسیارو ناکۆکی فرەژنی، مەسەلەی کوردو هەبوونی سەربازی عرب لەوڵاتەکەمان،بێ مافی کچ وکەڵەگایی کوڕ مێشکیان مانوو کردبووم،مناڵ یاریان دەکرد منیش بیرم لەو شتانەدەکردەوە ئەیان وت بۆچی بێتاقەتی.

فەقێیەک ماڵیان نزیکمان بوو کۆتا ساڵی بوو فەقێیەتی تەواوبکات کوڕێکی گەڕەکەکەمان کە لەمن مناڵ تربوو گۆشتی خێری برد بۆی وهەر لە حوجرەکەدا دەستدرێژی سێکسی کردە سەر کوڕە مناڵەکەو برایە نەخۆشخانەو دوورایەوە چونکە وەکو گاسنی زەوی کێڵان هەڵی دڕی بوو، پۆلیسی سەردەمی سدام گرتیان و سمێڵ و برۆیان تاشی و حوکمیان دا ساڵی هەشتاکان بوو……

چوونکە تەنها ئارەزووەکانیان لاگرنگە.

کەڵەشێریش تاوان بارمەکەن چونکە لەگەڵ پیاوی برسی جیاوازە،چۆن گوێدرێژ جیاوازەو ئیشکەرەوڕەنجدەرە بەڵام بەمرۆڤی بێ ئەقڵونەزانی دەشوبهێنن، ئاواش ئاژەڵەکان جیاوازن ولای من بەڕێزن.

ئەقڵی نامووس گەرایی، مووکڵداری،لاوازبینینی ژن ،بەکاڵاکردن و بردنی ژن،کردنیان بەکەنیزەک وخزمەتکار،گوناهبارکردنی ژن و ناجایز بینینی،تاوان بارکردنی،پەروەردەو فێرکردنیان بە دڵی پیاوانی دینی، سیستەم،دەستەڵات و پیاو سالاریە ئەو ئەقڵە بەژنیش هەرس کراوە بەڵام لەدڵەوە پێی ناخۆشە ژن ژنی بەسەربێت.

تۆمافی سێ ژنەکەت و ئە ژنە گەنجەشت دەخۆی و ئەو مناڵەش کەلەو ژنە تازەیە دێتەبوون….

ژن لە کۆمەڵگەی سروشتیەوە تا ئێستە بەمزوڵم وکوشتن وداگیرکاری گەیەنراوەبەم ڕۆژەو بێ باوەڕکراوە بەرامبەر بەخودی ژن.

بۆچی ئێوە ژنەکە تاوانباردەکەن لەکاتێکا داوداپیرەو داکیشی بەهەمان ئەقڵی ژن بازەکان پەروەردە کراون لەژێر ناوی دین.

لەچەمکی ئەو ژن بازانەدا ژن نابێت دەرەوەی ئەو ئەقڵە بجوڵێتەوە،بەچ ئەقڵێکتان ئەڵێن کچە ڕازیە ئیتر کێشەتان چیە….

چۆن کێشەنیە سبەی ئێرەش دەکەن بە ئەڤغانستان لەهەموو ڕویەکەوە،کەوایە تۆش حەزت لەوەیە کە ژنی زۆرو کچی گەنج بخوازیت و ئەوانە حوکمت بکەن.

ئەزانن بۆچی نایانەوێت ژن هۆشیاربێت و ببێتە خاوەن ئابوری و ئەقڵێکی هۆشیار؟

لەبەرئەوەیەکە چ کات ویستیان ئاوا بەکاری بێنن…

دەستەڵاتیش ژنی کردوە بەکاڵاو بوکەڵەو بەکاری دێنێت سەرقاڵی کردوە بەشتی لاوەکی وبەناو بزن نسەوە.

ئادەی وەرە باژنێکی هۆشیارو ئازادی خواز بخوازن کەلەناخیدا باوەڕی بەوئازادیخوازیەو ئەو تێکۆشانە هەبێت کە کاری بۆدەکات بزانم ئەی کات…..

ژن هەیە هیچ ئیمکانیشی نیە بۆبژێوی ژیانی نەچۆتەلای حیزب ودەستەڵات و ئەو هاوسەرگیریەش ناکات کەفرەژنیە چونکە هۆشیارە،ئینجا خێرە کچی مناڵ دەخوازن،لەکاتێکدا پیاوی پیر لەڕووی جەستەییەوە لاوازەبێت…

ئینجا دیارە کە ئەوکچە بەزۆر دەستەکاتە کەمەری…..

ئەی خێرە ژنی بێ هاوسەرو کەمێ کامڵ،وخۆتان واتەنی کچی قەیرە ناهێنن هەرئەبێت کچێ ناسکومناڵ بێت….

ئەو پارەوموڵکەیان لەکوێ بوو ژنی زۆردێنن،کۆشکوتەلاریان هەیەومناڵەکانیان لە ئەو روپان،چەندین سەیارەیان هەیە؟

ئەی گەنجی ئەم وڵاتە کاری ناوێ،پێویستی بەماڵ وهاوژین نیه؟

بەتەمای حۆریشن بەڕاستی جێگای شەرمەو قێزەونن.

ئەبینن چۆن بەناوی دین ژنیان کۆکردۆتەوەو جنیان لێ دەرەکەن وژنیان کردوە بەگاڵتەجاڕ.

ئەوئەقڵەتان بگۆڕن کەتەنها ژنی تێدایە،ئیتر تۆ بێ دین بیت یان دیندار کە تەنها ژن لەمێشکداندایە تا نەی گۆڕن ناتوانن بەرگری لە خاک ونامووسشیتان بکەن، لەبری جەستەی ژن خاک نامووسە بەڵام کوا نامووس…

جا سوکایەتیەکی تریش بەژن دەکەن کاتێ قسەدەکەن دەڵێن بەسە خۆسەر تەنورنیە یان ژنانی سەرتەنور بەکەم دەبینن،منیش ئەڵێم ئەگەر سەرتەنوورو ئەو دەستەهەویراویە کە بە گەرمی تەنورەکە دەسوتێت نەبوایە هەموو پیاوانی جیهان لەبرساندا دەمردن،هەم نانەکەو هەمیش تەنورەکەو هەمیش گەنم ودانەوێڵەکان بەرهەم وڕەنجی ژنە.

ژن تاوان بارمەکەن بەهەمان ئەقڵ و ویستی خۆیان ژنان ئامادە دەکەن، بیربکەنەوە بزانن ژنێک بێ ئەمریان بکات چی لێدەکەن،ژنە کوژراوەکان چ تاوانیان کردوە؟

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

ژنانی تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە

سەدەی ٢١ سەدەی ژنە، داگیرکاریی رەتدەکەیەنەوە وەکو ژنانی باشوری کوردستان، درێژە پێدەری رێوڕێبازی ڤیان سۆران …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *