دەوڵەتى داگیرکەریی تورک، لە ڕیگەی فڕۆکە جەنگییەکانیەوە گوندەکانى گرگاش و سپێنداری لە خۆرهەڵاتى شارۆچکەى ئامێدى بۆردوومان کرد.
ئەمڕۆ سێ شەممە، سەرچاوەکانی لە هەرێمەوە رایانگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە رێگەی فڕۆکە جەنگییەکانییەوە گوندەکانى گرگاش و سپێنداری لە سنورى شارۆچکەى ئامێدى سەر بە پارێزگاى دهۆک بۆردوومان کردوە.
هەتا ئێستا، زیانە ماددیی و گیانییەکانی بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا، نازادندرێن چین و چۆن بوون.