بە مەبەستی جەژنە پیرۆزە سەردانی بنەماڵەی شەهیدان کرا

لەچواچێوەی چالاکییەکان بۆ خاوەنداری لە شەهیدان و بنەماڵەکانیان، تەڤگەری ئازادیی و ڕژاک سەردانی بنەماڵەی شەهیدانیان کرد.

ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، ڕێکخراوی ژنانی ئازادییخوازی کوردستان(ڕژاک)، لە گوندەکانی(گرد خەبەر و توتەقەڵ)ی ناحیەی ئاغجەلەر سەردانی گڵکۆی شەهیدان و بنەماڵەی شەهیدە سەربەرزەکانی کوررستانیان کرد.

تەڤگەری ئازادیی و (ڕژاک)، سەردانی گڵکۆی هەریەک لە شەهیدانی هەپەگە (کاروان پارتیزان، شوان نوردالدین) و هەردوو هاووڵاتی وڵاتپارێز شەهید(ئارام کاکەخان و ئیسماعیل ئیبراهیم مەمەند)یان کرد کە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی داگیرکەری تورکیا شەهید بوون، بنەماڵەی شەهیدانیشیان بەسەرکردەوە و پەیمانیان بۆ بنەماڵەکانیان دووپاتکردەوە

هەرورها بنەماڵەی شەهیدان راشیانگەیاند، بەردەوام ئەبن لە تێکۆشان لەسەر ئەو فیکر و فەلسەفەی ئازادییەی کە ڕۆڵەکانیان لە پێناویدا شەهید بوونە.

 

 

هەروەها چێکی بکە

“ئەگەر گەمارۆی سەر شەهبا هەڵنەگیرێت، مەترسیی گەورە سەرهەڵدەدات”

جێگری هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری عەفرین و شەهبا، هۆشدارییدەدات: ئەگەر گەمارۆی سەر هەرێمەکە بەردەوام بێت، پێویستییە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *