بزوتنەوەی رۆشنبییریی عێراقیی سەردانی تەڤگەری ئازادیی کرد

بزوتنەوەی رۆشنبییریی عێراقیی، لە شاری بەغداد سەردانی تەڤگەریی ئازادیی کرد، لەلایەن بەرپرسی نووسیینگەی تەڤگەر لە شارەکە پێشوازییان لێکرا، هەردوولا باسیان لە دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و هەموو دەستێوەردانێکیان لە عێراق رتکردەوە.

زرغام عەلاویی سەرۆکی بزوتنەوەی رۆشنبییریی عێراقیی، رحیم دحام جێگری، عەدنان شەمەریی ئەندامی سەرکردایەتیی  بزوتنەوەکە، سەردانی نووسیینگەی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانیان لە شاری بەغداد کرد و لەلایەن حسێن کەرکوکیی بەرپرسی نووسیینگەی بەغدادی تەڤگەری ئازادیی پێشوازییان لێرا.

حسێن کەرکوکیی بەرپرسی نووسیینگەی تەڤگەری ئازادیی لە بەغداد بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند،  هەردوو لامان لە بارەی رەوشی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە گفتووگۆمان کرد، باسیشمان لە بارودۆخی عێراق لە دوای ساڵی ٢٠٠٣-وە کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە گەڵ شاندی بزوتنەوەی رۆشنبیریی عێراقیی لە گفتووگۆکاندا خاڵی هاوبەشمان هەبوو کە بڕوابوون بوو بە پێکەوژیانی گەلان و پێکهاتە ئایینیی و مەزهەبییەکانی عێراق کە ئەمە کولتوورە خاڵی بەهێزی گەلانی عێراقە نەک خاڵی لاوازی، هەر بۆیە پێویستیشە رێز لە دەستووری عێراق بگرین بۆ جێبەجێ کردنی.

راشیگەیاند، لەبارەی ئەوەوە گفتووگۆمان کرد کە عێراق ئەبێت وڵاتی دامەزاروەیی و دیموکراتیی بێت، نەک عێراقی شەخس و لەیەنێک بێت و ئەو داهاتەی لە عیراقدا هەیە ئەبێت بە یەکسانیی بۆ هەمووان بێت بێ جیاوازیی. ئاماژە بە رۆڵی ژنان و گەنجان کرا.

ئەوەشی خستەڕوو، کە دەستێوەردانی نێودەوڵەتیی وهەرێمیی لە عێراق هەیە و جەختمان لەوە کردەوە ئەبێت ئەو دەستێوەردانانە رەتبکرێنەوە، ئەو دەستێوەردانانە زیانیان بە عێراق گەیاندوە، گرنگە عیراقییەکان و لایەنە سیاسییەکان پشت بە ئیرادەی خۆیان ببەستن نەک بە دەوڵەتی هەرێمیی.

هەروەها ئاماژەش، بە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان کرا، ئامادە کاریی بۆ بکرێت و خەڵک هانبدرێت بایکۆتی هەڵبژاردن نەکات، بەڵکو بایکۆت لە بەرژەوەندیی دەسەڵاتدایە، گرنگ ئەوەیە دەنگ بە کەسانێک بدرێت پاک بن و خزمەت بکەن.

کەرکوکیی ئەوەشی وت، بزوتنەوەی رۆشنبییریی عێراقیی، باسیان لەوە کردوە کە بۆیان گرنگە لایەنێکی کوردیی بەو فیکرەوە بێت لە بەغداد کاربکات ئەوا جێگەی بایەخە بۆیان.

هەردوو لا باسیان لەوەشکرد، پەیوەندییەکان بەردەوام بێت، هەتا بتوانن بییربۆچوونەکان ئاڵوگۆڕ بکەن.

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …