٥٧ڕۆژ بەسەر شەهیدکردنی هەڤاڵ شوکریدا تێدەپەڕێت

 

دوای٥٧رۆژ هێشتا بکوژانی یاسین بولوت(شوکری سەرحەد) دەستگیرنەکراون.

ئەمرۆ هەینی١٢/١١/٢٠٢١ لە شاری سلێمانی و لە گەرەکی چوارچرا لە شوێنی شەهید بوونی شەهید شوکری سەرحەد  هەڤاڵان و دۆستانی گردبوونەوە.

لەپەیامێکیاندا لە شوێنی گردبوونەوەکە ڕایانگەیاند: ٥٧ رۆژ بەسەر شەهیدکردنی هەڤاڵ شوکریدا تێدەپەرێت، بەڵام هەتا ئێستا ڕوونکردنەوەیەک لە لایەن دەسگا ئەمنییەکانەوە بڵاونەکراونەتەوە و بکوژانی دەستگییرنەکراون.

وتیشییان: لێرەوە  پرسیار لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و تایبەت دەسگا ئەمنییەکان و ویژدانی خەلکی ڕۆشنبییرو و کورد پەروەرەکان و شۆڕشگێڕانی سلێمانی دەکەین، کوا بکوژانی شەهید شوکری و لەکوێن، بۆ بەڵگەکان بۆڕای گشتی ئاشکرا ناکرێن. بۆچی خەڵک بێدەنگە بەرامبەر ئەم چەواشەکاریانە.

ئەوەش هاتبوو: ئێمە وەک وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدان و کۆتایی هێنانن بەدەستی خیانتکاران و خۆفرۆشان، سەرەڕای کەمتەرخەمی بەرپرسانی هەرێم، هەموو هەینیەک لە جێگای شەهیدبوونی هەڤاڵ شوکری بە پێداگری و ئەنجامی چالاکی هەفتانە بەردەوام دەبین و تا بکوژانی بەسزادەگەیەنرێن.

 

 

س.ع

 

 

وینەی چالاکییەکە.

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *