بەکار هێنانی چەکی کیمیایی

عادل عوسمان
لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەری تورک بۆسەر باشوری کوردستان و بەکارهێنای هەموو جۆرە چەکێک و لەناویدا، چەکی قەدەغەکراوی کیمیاوی، کەنەک زیانی بۆ سەرژیان و گیانی شەڕڤانانی ئازادی هەیە. بەڵکو کاریگەری بۆسەر ژینگە، گژوگیا، زیندەوەرو گیانەوەر، خاک و دەوروبەریش هەیە.
سەیر لەوێدایە شەڕڤانانی ئازادی کورد، ڕۆڵە بەجەرگ و ماندوو نەناسەکانی پاڕێزوانی ئازادیی و خاک، لەژێرباری گرانی شەڕێکی وادا، بەچەکی کۆکوژی قەدەغەکراوی کیمیاوی بۆردومان دەکرێن و گیان لەدەست دەدەن. بەڵام ڕاگەیاندنە ڕووزەردەکەی دەزگای ئاسایش و دژەتیرۆر، ڕایدەگەیەنێت و وەک شانازی باسی دەستبەسەرداگرتنی گوایە ماسکی دژە چەکی کیمیاوی گەریلادا گرتوە. من ناچمەسەر باسی ئەوەی کەتاچەندە ڕاستە! یان درۆیە!،
بەڵام ئەوەی بۆم پرسیارە، مافی مرۆڤ و پارێزگاری بەرامبەر چەکی قەدەغەکراوی کیمیاوی لەکوێیە؟ هەستی مرۆڤ بون و نەتەوەیی بوون و هاونیشیمانی بوون لەکوێیە؟ پارێزگاری لەخاک و نیشتیمان لەکوێیە؟ هەموو وەڵامی ئەو پرسیارانە بخەرە ئەو لاوە! دوژمنێکی داگیرکەر نیشتیمانەکەت، داگیردەکات! بەچەکی کیمیاوی مرۆڤ دەکوژێت، قەتڵوعام دەکات، بەبەرچاوتەوە تەرمەکەنیان نیشان دەدرێت! تۆ هەستت چیە؟ کورد نیەومرۆڤێکی ترە!.
دیارەکوردبوون ئەگەر بشکوژرێت، هەستی بەرپرسیارەتی لای ئەو دەزگاو سیاسیە زاڵانەی سەر ئەو دەزگایە دروست ناکات. وادیارە لەدەرەوەی کوردبوون، ئەگەر شتێکیتر ببوایەت ئەوا قسەیەکیان، بە چاک یان بەخراپ دەبوو بۆی! بەڵام ئامرازەکانی خۆپاراستنی (ئەگەر وای دابنێین هی ئەوانە) شەڕڤانانی ئازادی کورد دەستی بەسەردا بگیرێت ئاساییە!.
ئاخر لەکوێی دونیادا بوە ئەوەندە ناکۆک بیت لەگەل خۆتداو دەست لەگەڵ دوژمنی نەتەوەکەت تێکەڵ بکەیت و شەڕی هاوزمان، خوشک و براکەی خۆت بکەیت! ئەبێت ئەوە چ دەرون و ئەقڵێک بێت بەوە گەیشتبێت، ڕەوایەتی بەکوشتنی مرۆڤ بدات بەچەکی کۆکوژی کیمیاوی بەدەستی داگیرکەری دڵ پڕ لەقین.
مادام بەو دەرونە ڕەشە گەیشتویت، کەواتە تۆ بەشێکیت لەو شەڕا دگیرکاریە قڕکەرەو بەو دەست بەسەردا گرتنەشت، ڕەوایەتیت بە کوشتاری ڕۆڵەکانماندا، بەچەکی کۆکوژی قەدەغەکراوی کیمیاوی. لەپاش ئەو ڕەوایەتی دان و هاوکاریەی دوژمن، دەبێت هەڵوێستی گەلی کورد چی بێت، بەرامبەر بەو هێڵە هاوکارەی داگیرکەری کوژەرو ناوی چی لێبنێت.

هەروەها چێکی بکە

ژنێکی عەدالەتخواز

کەمال چۆمانی ژنێکی عەدالەتخواز توڕەیییەکانی خۆی دژ بە مەسرور بارزانی لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی لە رووداوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *