ئەمڕۆ دوو فیلم لەسەر بەرخۆدانی گەریلا لە فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی نمایشدەکرێن

لە دووەم ڕۆژی فێستیڤڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی دوو فیلم لەسەر بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان نمایش بکرێن، فیلمی یەکەم ‘وەرزی تووتڕک’ـە و کاتژمێر ٠٣:٠٠ی دوانیوەڕۆ نمایش دەکرێت، فیلمی دووەمیش ‘ژ بۆ ئازادی’ـیە کاتژمێر ١٠ی شەو نمایشدەکرێن. بڕیارە ئەمڕۆ لە دووەم ڕۆژی نمایشکردنی فیلمەکانی پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانیدا دوو فیلم لەسەر بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە سیتی سینەمای شاری سلێمانی نمایشبکرێن. ‘وەرزی تووتڕک’ لە دەرهێنانی هاشم ئایدەمیر، بەرهەمی ساڵی ٢٠٢٠ـە و ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٣:٠٠ی دوانیوەڕۆ لە هۆڵی ژمارە ٢ی سیتی سینەما نمایشدەکرێت، ماوەی فیلمەکە ٩٦ خولەکە و باس لە چیرۆکی گەریلایەکی پەکەکە دەکات بەناوی شەڕڤان.

شەڕڤان پاش تەواوکردنی زانکۆ دەبێتە شاهیدحاڵی سووتانی چەند گوندێکی شارەکەی و پاشان بڕیاردەدات بچێتە ڕیزی گەریلاوە و دواتر لە شەڕێکدا برینداردەبێت و هاوەڵەکانیشی ناتوانن ڕزگاری بکەن، بەڵام دواتر خۆی هەوڵدەدات ڕزگاری ببێت، بەڵام دەستبەسەر دەکرێت. فیلمی ‘ژ بۆ ئازادی’ لە دەرهێنانی ئەرسین چەلیک، بەرهەمی ساڵی ٢٠٢٠ـە و ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەو لە هۆڵی ژمارە ٣ی سیتی سینەما نمایشدەکرێت، ماوەی فیلمەکە ١٤٢ خولەکە و باس لە بەرخۆدانی سووری ئامەد دەکات لە سەردەمی شەڕی ناوشار لە باکووری کوردستان.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *