گەندەڵی لە کلێنسدا

کاوە شێخ عەبدوڵلا
ڕۆژانە لە دوکانەکەم زۆر سەرنجی زیادەڕۆیی خەڵک دەدەم. بەداخەوە زۆرینەی هەرزۆرمان زیادەڕۆیی دەکەین بەبێ سڵکردنەوە.
زیادەڕۆیی لە داواکردنی خواردنی زۆردا.. نانی زۆر داوا دەکەن، دواتر هەر نانێک پارچەیەکی دەخۆن و سێ چارەکی دەمێنێتەوە، دەبێ منیش نانە تەواو نەکراوەکە لا بدەم بۆ مریشک و قازەکان!
دوو کەسن، چوار پەرداخی نایلۆن ئاو دەخەنە سەر مێزەکەیان، دواتر پەرداخ بە نیوەخوراوەیی بەجێ دەهێڵن.
لەناو قاپ و دەورییەکاندا، نیوەی ئەو خواردنەی داوایان کردووە ماوەتەوە بۆ فڕێدان!
ئۆجەلان قسەیەکی جوانی هەیە وتوویەتی: ئینسانی کورد بۆ سفرەڕازاندنەوە دەبێ بە جاش، کەچی نیوەی سفرەکەیشی دەڕێژێ!
هێلکەوڕۆنێک دەخوات، باوەڕکەن نیو پارچە کلێنس گرمۆڵە دەکات، لە کاتێکا دڵنیام ئەو کەسە لە ماڵی خۆیدا بە دەگمەن ئەگینا کلێنس و دەسەسڕ بەکار ناهێنێ. بەڵام چونکە لە چێشتخانەکان دانراوە، پێی ئەغزە بەکاری نەهێنێ!
مەرج نییە ئەو کلێنس بەکارهێنانە هەمووی زیادەڕۆیی بێ، بەڵام زۆر بەکارهێنانەکەی بێگومان زیادەڕۆییە.
کاتێ لە ئێن ئاڕتی دەوامم دەکرد، سەرنجم دەدا هەموو ڕۆژێک لە تەوالێتەکانی ئەو دەزگایەدا، بە سەتڵ و نایلۆنی گەورە کلێنسی فڕێدراو کۆدەکرایەوە، یەکێک لە کێشەکانی ئیدارە دابینکردنی ئەو هەموو کلێنسە بوو. لەکاتێکدا لەوەیش دڵنیابووم زۆربەی هاوکارەکانم لە ماڵی خۆیان لە تەوالێتا کلێنسیان بەکار نەدەهێنا، بەڵام چونکە لەوێ بەبەلاش بوو، زیادەڕۆیی زۆر دەکرا لە بەکارهێنانیدا.
یەکێک لەو تاقیکردنەوە عەمەلییانەی دەخرێتە بەردەمت وەکو هاوڵاتییەک ئەمەیە: چۆن بزانیت کە ئایا خۆت گەندەڵیت یان نا؟
ئەگەر لە شوێنێکا دەعوەتی نانخواردن کرایت و هەر لەبەر ئەوەی پارەت نەداوە، زۆر زیاتر بخۆیت تا سکت بئاوسێ، ئەوا دڵنیابە تۆ سەد لە سەد گەندەڵیت!
بەداخەوە زۆرینەی خەڵکی ئێمە زیادەڕۆیی دەکەین لەو شتانەی پارەی پێنادەین، لە کارەبای ڕەئیسیدا پەنجە دەخەینە سەر هەموو پلاکەکان بۆ هەڵکردن، کە دەبێ بە مۆلیدە هەموو دوگمەکان دەکوژێنینەوە. کە وەحدەی فریی داخڵ دەکەین لە مۆبایلەکانماندا، دەست بە قسەوە ناگرین و زۆر بڵێییەکی لەڕادەبەدەر دەکەین. بەڵام کە فریی نەبوو زۆر زوو قسەکانمان دەبڕێنینەوە.
ئێمە چونکە لەو هەموو شتە بەلاشانەدا زیادەڕۆیی دەکەین، زیادەڕۆییش دەکەین لە گەورەکردنی کەسانی لە بنەڕاتا بوودەڵە، بەڵام ئەو کاسانەی پێویستە خەرجیی بدەین لە ناسینیاندا، دەستنووقاو و ڕەزیلێکین، بەنیو سەدە جارێ ناتوانین کەسایەتییەکی

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *