پەرلەمانتارێک: پارتی لەگەڵ تورکیا رێککەوتنی هەیە بۆ داگیرکردنی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان

پەرلەمانتارێکی پێشوی عێراق ئاشکرایدەکات، کە رێککەوتنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئەنقەرە، بۆ ئەوەیە پێشوەختە رێگە لەسوپای عێراق بگرێت کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەبکات کە پارتی کرێکارانی کوردستان لێیان دەکشێنەوە بیانکاتە ناوچەی نفوزی ژێر دەسەڵاتی خۆی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، محەممەد شەبەکی پەرلەمانتاری پێشوی عێراق بە مەعلومەی راگەیاند: لە هەندێک بواردا ڕێککەوتنی ئەمنیی لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و لایەنی تورکیا هەیە بە ئامانجی دروستکردنی فاکتەری فشار لەسەر پارتی کرێکارانی کوردستان.

جەختیکردەوە: لە ئەنجامی رێککەوتنەکانی لەگەڵ لایەنی تورکیا، پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق هەوڵدەدات پێشوەختە رێگە لە سوپای عێراق بگرێت لە دەستبەسەرداگرتن و کۆنتڕۆڵکردنی هەندێک لەو ناوچانەی کە پەکەکە لێی دەکشێنەوە.

ناوبراو رایگەیاندوە کە “ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ناوچەکانی کشانەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان کۆنترۆڵ بکات، ئەوا رێککەوتنەکەی لەگەڵ ئەنقەرە جێبەجێ دەکات، بەجۆرێک ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی ئەودایە ببنە ناوچەی نفوزی نوێ دوای چۆڵکردنیان، جگە لە لایەنە ئابوورییەی کە حیزبەکەی بارزانیی سوودی لێ وەردەگرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی هەندێک ناوچە، وەکو مەخمور.”

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …