بۆ قەدەخەکردنی ئاسمانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک هەڵمەتێکی (هاشتاگ) ڕاگەیەندرا

بۆ ڕای گشتی

دەوڵەتی داگیرکەری تورک هیچ دەرفەتێک بەهەدەر نادات لە تێکدانی سەقامگیری کوردستان و پاکتاوکردن و کۆمەڵکوژی گەلی کورد، وەک خۆیان دەڵێن؛ “لە هەر جێیەک چادرێکی کورد هەبێت، دەیکەینە ئامانج! ” نەک هەر لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵکوو ئەوان هەرێمی کوردستان لە هەر جێیەک زیاتر دەکەن بە ئامانجی هێرش و پەلامارە دڕندانەکانیان و هیچ نەتەوە و باوەڕی و مەزهەبێک نەماوە کە قوربانی ئەو هێرش و پەلامارە داگیرکارییە نەبێت.

دیارە دەوڵەتی تورک بەبێ هاوکاری نۆکەر و لایەنە بەکرێگیراوەکانی لە باشووری کوردستان نەیدەتوانی بەو ڕەنگە داگیرکاری و کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات. لە لایەک بازاڕ و سامانی سروشتی باشووری کوردستانیان ڕادەستی تورکیا کردووە، لە لایەکی تر دەرگایان بۆ واڵا کردوون بۆ داگیرکاریی و دامەزراندنی دەیان سەربازگە و لەناوبردنی ژینگە و سروشتی کوردستان. لە دوو ساڵی ڕابردوو سوپای تورکی داگیرکەر بە سەدان جار بە چەکی قەدەخەکراوی کیمیایی و چەکە کۆکوژەکان هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کردووە و نەک هەر گەریلاکان، بەڵکوو دەیان کەسی سڤیل بوون بە قوربانی چەکی کیمیایی و ژینگەی ناوچەکەش زەرەر و زیانێکی مەزنی بەرکەوتووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی تیمی کوردستانی عێراقی “سی پی تی” لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە ئەنجامی بۆردوومانی ناوچە گەشتیارییەکانی زاخۆ، کە ژمارەیەک گەشتیاری کورد و عەرەبی کردە قوربانی، دەوڵەتی تورک تا ئەو کاتە لانی کەم ١٣٨ هاووڵاتی سڤیلی کۆمەڵکوژ کردووە، بێگومان ئەمڕۆ ئەو ژمارەیە زۆر لەوە زیاترە. ئەوە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە ئەنجوومەنی ئاسایش بەفەرمی سکاڵای لەسەر دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا تۆمار کردووە و ئاماژەی بەوە داوە کە لە ئێستادا هیچ ڕێکەوتنێکی بەزاندنی سنوور لەنێوان عێراق و تورکیادا نییە و ئەو ڕێکەوتنەش بۆ بەزاندنی سنوور بەقوڵایی ١٠ کیلۆمەتر کە لە ساڵی ١٩٨٣ دا لەنێوان دەوڵەتی تورک و حیزبی بەعسدا واژۆکراوە، لە دوای دامەزراندنەوەی دەوڵەتی عێراقی فیدراڵ و لەناوچوونی حیزبی بەعس هەڵوەشاوەتەوە و فەرمییەتی نییە.

“دەبێت هەموو لەدژی هێرش و پەلامارەکانی سوپای تورکی داگیرکەر یەکدەنگ و یەک هەڵوێست بین”

ئەمڕۆ هەموو جیهان دڕندەیی و ڕەفتارە فاشیستانەکانی تورکیا دەناسن، کە لە کاتێکدا بۆ خۆی بەبێ بەهانە گەشتی فڕۆکەوانی سڤیل لە کوردستانەوە بەسەر ئاسمانی وڵاتەکەیدا قەدەخە دەکات، وەلێ خۆی هێرش و پەلاماری ئاسمانی بۆسەر فڕۆکەخانە و گوند و شارەکانی هەرێمی کوردستان و شەنگال و مەخموور زیاد دەکات. بۆیە دەبێت تەواوی گەلی کورد و گەلانی عێراق بە یەک دەنگ هەڵوێست وەربگرن و سنوورێک بۆ دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی تورک دابنێن.

بۆ قەدەخەکردنی ئاسمانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک وەک (تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان) لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٣، کاتژمێر 8ی ئێوارە هەڵمەتێکی گەردەلوول ئاسای (هاشتاگ) ڕادەگەیەنین، داواکارین لە هەموو گەلی کورد و گەلانی عێراق و لایەنە نێودەوڵەتییەکان، لە سەر پلاتفۆرمەکانی دیجیتاڵ میدیا بە گوڕەوە بەشداری ئەو هەڵمەتە بکەن.

بە ڕێزەوە شەهیدەکانمان بە بیر دەهێنینەوە، پێویستە هەموو خاوەنداریی لە گەل و خاک و سروشتی کوردستان بکەین و وڵاتەکەمان لەداگیرکاری بپارێزین. هیوای سەرکەوتن بۆ گەلی کورد و تەواوی گەلانی عێراق دەخوازین.

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی

۲٤ی نیسان ۲۰۲۳

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *